Accessibility links

خانه‌قین پاش 16 ئۆکتۆبر


Salam Abdulla & Zanyar Jawhar
Salam Abdulla & Zanyar Jawhar

وه‌کو باس ده‌کرێ خانه‌قین شارێکه‌ له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وت دانیشتووه‌‌ و که‌وتوه‌ته‌ سه‌ر خاڵێکی سنووری بازرگانی زۆر گرنگ له‌ نێوان عێراق و ئێران و ناوچه‌یه‌که‌ نه‌ک هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت به‌ڵکو به‌ خاک و کشت و کاڵه‌که‌ی و دار میوه‌کان و خورما و کوچه‌ باغه‌کانی و رووباری ئه‌ڵوه‌ن که‌ شۆخی شاره‌که‌یه‌ و ده‌یکات به‌ دوو به‌شه‌وه‌.

خانه‌قین یه‌کێک له‌و شاره‌ کوردستانیه‌دایه‌ که‌ هه‌ر وه‌کو که‌رکوک و شاره‌ دابڕاوه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان له‌ 16 ئوکتۆبر که‌وته‌ به‌ر شاڵاوی په‌لاماری هێزه‌کانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌.

ئاخۆ ئێستاکه‌ خانه‌قین له‌ چ بارودۆخێکدایه‌.

ئێستاکه‌ کێ به‌رپرسه له‌ به‌رێوه‌بردنی باری ئاسایش و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دام و ده‌زگاکان له‌ شاره‌که‌دا.

به‌راوورد به‌ بارودۆخی پێش هاتنی هێزه‌کانی حکومه‌ت چ گۆڕانێک له‌ خانه‌قین هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

کاردانه‌وه‌ی هاووڵاتیان و ترس و دڵه‌راوکی.

ئایا ئه‌و پارت و رێکخراوه‌ کوردیانه‌ی که‌ له‌ شاره‌که‌دا هه‌ن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا مانه‌وه‌ یان به‌ جییان هێشتن.

رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌، پۆلیس و ئاسایش چی بوو.

کاردانه‌وه‌ی میدیای عه‌ره‌بی و کوردی له‌سه‌ر هاووڵاتیان.

وه‌کو باس ده‌کرێ بوونی یه‌ک هه‌زار کوردی شیعه‌ له‌ ناو حه‌شدی شه‌عبی دا، رۆڵی ئه‌وان له‌م په‌لاماره‌دا.

ئاخۆ جیاوازیه‌ک هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر حه‌شد وه‌ یاخود سه‌ربازێکی عێراقی لوله‌ی تفه‌نگه‌که‌ی ئاراسته‌ت بکات.

ئێستاکه‌ به‌و پییه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ ئه‌مه‌ریکا و جیهانی ده‌ره‌وه‌ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان ئاماژه‌ به‌ ده‌ستور ده‌که‌ن ، به‌س ئومێد ماوه‌ کێشه‌ی خانه‌قین، که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کوردا بشکێته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین پرسیاری تر له‌م مێزگرده‌دا گوێ بیستی وه‌ڵامه‌کانیان ده‌بن.

میوانانی به‌رنامه‌:

‌‌سه‌لام عه‌بدوڵا نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و میوانی به‌رده‌وامی به‌رنامه‌کانمان

زانیار جه‌وهه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاکی کاروباره‌کانی سڤیل

please wait

No media source currently available

0:00 0:44:34 0:00
Xanaqin . Khanaqin
Xanaqin . Khanaqin

XS
SM
MD
LG