Accessibility links

ڕوسیا هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بە بۆردومانی بەربەریانەی ڕەققە تاوانبار دەکات


ڕوسیا هێزی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا تاوانبار دەکات بە سڕینەوەی ڕەققە لە ڕووی زەوی بە بۆمبڕێژ کردنی بە هەمان شێوەی کە بەریتانیا و ئەمەریکا لە ساڵی 1945 لە دریسدنی ئەڵمانیا کردیان.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، کە خۆی بە بەردەوامی فشاری خراوەتە سەر تا نکوڵی بکات لە تاوانبارکردنەکانی لە چالاکییەکانی خۆی و بۆردومان کردنی سیڤیلیەکان، ڕایگەیاند ئێستا وادیارە وڵاتانی ڕۆژئاوا پەلەپەل دەکەن لە دابینکردنی هاوکاری دارای بۆ ڕەققە تا بەڵگەی ئەو تاوانانە بشارنەوە کە لەوێ کردویانە.

ژەنەڕال ئیگۆر کۆناشینکۆڤ گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندوە نزیکەی 200 هەزار کەس پێش لە ڕەققە دەژیان بەڵام ئێستا زیاتر لە 45 هەزار نەماون.

هێزەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات لە هەفتەی ڕابوردوو سەرکەوتنیان لە ڕەققە بەسەر داعشدا ڕاگەیاند ئاڵای خۆیان لە دوامۆڵگەی هێزەکانی داعش لە شارەکە دانا.

کۆناشینکۆڤ گوتی " ڕەققە بەهەمان چارەنوسی درسدین لە ساڵی 1945 دا برا بە بۆردومانەکانی ئەمەیکا لە نەخشەی زەوی سڕایەوە."

هەرچەندە ڕوسیا دەستخۆشی دەکات لە پەیمانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ هاوکاری دارایی بە مەبەستی بونیاتنانەوەی ڕەققە بەڵام کۆناشینکۆڤ گازندەی ئەوە دەکات کە چەندین داواکاری ڕوسیا بۆ هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی سیڤیل لە بەشەکانی تری وڵاتەکە لە ساڵانی ڕابوردوودا ڕەت کراوەتەوە.

.

XS
SM
MD
LG