مسته‌فا مه‌ولودی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان باس له‌كاریگه‌ری هێرشه‌كانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش ده‌كات بۆ شاری كه‌ركوک و ناحیه‌ی شوانی نزیک له شارۆچكه‌ی تهقتهقبۆسهر كوردانی ئێران و حیزبه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانی ئێران له‌و سنوره.
مسته‌فا مه‌ولودی له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت"نزیكبونه‌وه‌ی دوێنێی سوپای عێراق له‌ناحیه‌ی شوان بۆ ئێمه گرفتێك دروست ناكات چونكه ئێمه وه‌ك حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا نیه،وه له‌لایه‌كی تریش ئاسایش ئێمه‌ی دڵنیا كردۆته‌وه كه پارێزگاریمان لێده‌كات.
سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی باسكرد،ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه ئێران له‌پشت ئه‌م هێرشكردنانهوهیه بێگومان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن و نزیك بنه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێمه وه‌ك كوردانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت.