Accessibility links

هۆزان مەحمود: کاتێک ژنێک ئەچێتە پلە و پێیگەیەکەوە، رێک ئەبێ بە پیاو وە لەم دۆخەی کوردستاندا ژن دەورێکی باشی نەبوە


بە پێی چالاکانی ژنان و زۆری لیکۆڵەران، ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە جیهانێکی پیاو سالاریدا دەژین، ژنان رۆڵێکی کەمتر تاکو پیاوان لە کاروباری وڵاتانی ئەو ناوچانەدا دەگێڕن، بەڵام لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرێت ژن زۆر هەستیارترە تاکو پیاو لە کاتی تەنگەژە و قەیرانیەکاندا. ئاخۆ لەو تەنگەژەی کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان تێدایە ژن چ رۆلێکی هەبوە؟ ئاخۆ ئەگەر ژنان دەسەڵاتێکی زۆرتیریان هەبوایە و رۆڵی سەرەکیان لە فەرمانرەوایی هەرێمی کوردستاندا هەبوایە بارو دۆخەکە جیاوازتر دەبوو؟

هۆزان مەحمود چالاکی کاروباری ژنان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێمە ساڵانێکی زۆر ویستووە تا وەکو ژن دەنگی خۆمان هەبێ، رەنگی خۆمان هەبێ لە بوارە جیاوازیەکاندا، لە کایەی رۆشنبیری، سیاسی، فەرهەنگی هەموو ئەمانەدا، بەڵام بەداخەوە لەم کێشە، لەم دۆخە سەختەی کوردستاندا ژن دەورێکی باشی نەبوە تا ئێستادا، بەو ژنانەی لە پارتە سیاسیەکاندا بوونە، بەو ژنانەی کە لە راگەیاندنەکاندا بوونە وە بەو ژنانەش کە لە دەرەوە بوونە وەکو ژنانی ئەکادیمی و ئەوانەی تر".

هۆزان خانم هەر وەها دەڵێت " پێیم وا نییە تەنیا بە هۆێ ژمارەی زۆری ژنەوە، بە هۆێ ئەوەی ژنان دەسەڵاتێکی زۆرتریان هەبێت بارودۆخێک بگوڕدرێ، ئەوەی دۆخ ئەگۆڕێ، ئەوەی دەتوانێ کاریگەری جیاوازی هەبێ، پەیدوەندی بە بیرەوە هەیە، بە جیهان بینیەوە هەیە".

خانم هۆزان دەشڵێت " ئێمە چاوەروانیەکانمان لە ژن زیاتر ئەچێتە سەرەوە کاتێک بە هۆێ ژن بونیانەوە پێگەیەک بە دەست بهێنن، جا سیستمی کۆتا بێت یان هەر شتێکی تر، چونکە ژن بوون سەختە لە کۆمەڵگادا، بەداخەوە لە زۆربەی پارتە بورژوازیەکانی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتیش و هەموویان بە گشتی، کاتێک ژنێک ئەچێتە پلە و پێیگەیەکەوە، رێک ئەبێ بە پیاو، پیاو لەبەر ئەوەی کارنامەی ئەو پارتە ئەباتە رییەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:25 0:00

XS
SM
MD
LG