نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەڵێت"لەدوای هێرشی سوپای عیراق بۆ سەر کەرکوک و ناوچەکانی سنوری ئەو پارێزگایە خەڵکێکی زۆری ئاوارە رووی کردۆتە پارێزگای هەولێر و خەڵکی هەولێر و چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆیی هاوکاری ئاوارەکان دەکەن و پێویستی زیاترییان بەهاوکاری وڵاتانی دەرەوەیە.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەمیانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باسی لەدۆخی هەولێر کرد و جەختی لەوەکردەوە کە دۆخی هەولێر ئارامە.
پارێزگاری هەولێر لەوتەکانیدا ڕەخنەی ئاڕاستەی حکومەتی ئەمریکا کرد و وتی"دوێنێ بە چەک و دەبابەی ئەمریکاوە حەشدی شەعبی و سوپای عیراقی هێرشیان کردە سەر پردێ و لولەی دەبابەکانیان لە هەولێر کرد ئەو شارەی کە جێگە و پەناگەی ئەمریکیەکانە تائەم ساتەش.
نەوزاد هادی وتیشی"بەدڵنیاییەوە حکومەتی هەرێم پرسیاری ئاڕاستەی کنسوڵی ئەمریکا لەهەولێر کردووە کە بۆچی بەچەکی ئەمریکی و دەبابەی ئەمریکی حەشدی شەعبی هێرش دەکاتە سەر هەولێر.
پارێزگاری هەولێر داوای هاوکاری لەوڵاتانی دەرەوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد بۆ بە هاناوەچوونی ئئوارەکانی شاری کەرکوک و دوز،وتی"ئێشتا خەڵکی هەولێر و حکومەتی هەرێم و چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆیی وەک ڕوانگە و دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری ئاوارەکان دەکات و پێویستە هاوکاری زیاتر بکرێن لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوکاریمان لەوڵاتانی دەرەوە چەند ڕێکخراوێک کردووە.