گومانی تێدا نییه هه‌ر له‌و رۆژه‌وه هێزی پێشمه‌رگه له به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستان درووست بوه، له پێناوی پاراستنی گه‌لی کورد و به ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌کانیدا بوه، ئه‌گه‌ر چی له قوناغی جیاوازدا پارته‌کان بۆ خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیان به لا ڕێدا برد، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و هه‌وراز و نشێویه له مێژووێ پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگایه‌تیدا، پێشمه‌رگه هه‌میشه ئه‌و که‌سه بوه که گیانی له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستیدا بوه بۆ پاراستنی گه‌له‌که‌ی.
باسه‌که له‌ێره‌دا باشوری کوردستانه - هه‌رێمی کوردستان
ئاخۆ له رووداوه دڵتهزینهکهی ئه‌م دوواییه‌دا له که‌کرکووک و ناوچه‌کانی تر پێشمه‌رگه رووبهرووێ شکه‌ستی له‌شکه‌ری بوو یان شکه‌ستێکی سیاسی بوو؟
ئایا پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مرۆ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی شاخ؟
پێشمه‌رگه‌ی شاخ تا چه‌ند پابه‌ندتر بوون به ئه‌رکه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی، به به‌هاکانی، به‌و ئامانجانه‌ی له پێناویدا خه‌باتیان ده‌کرد؟
چما له درێژایی 26 ساڵدا له ژیانی حکومه‌تێکدا که هه‌ر به ناو و به فه‌رمی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو ئه‌گه‌نه له زۆر روووه‌وه سه‌ربه‌خۆ بوو پێی نه‌کرا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه یه‌ک بخا؟
ئایا پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ر چه‌ک هه‌ڵگرتنه وه یاخود ده‌بێ ئه‌و رێنمایی و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌بێ ئه‌و چه‌که چۆن به کار بهێنی و له پێناوی چیدا؟
ئایا پێشمه‌رگه له لایه‌ن پارته‌کان وه‌کو ئامرازێک به‌کار هێنران بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه خۆیی و تاێبهتیهکانیان؟
ئێستاکه که به‌ره‌و ده‌وڵه‌تسازی هه‌نگاو ده‌نرێ ئایا پێویستی به پێشمه‌رگه‌یه یان له‌شکه‌رێکی نیشتمانی؟
که تۆ جل و به‌رگه کوردیه‌که‌ت واته شه‌رواڵه کوردیه‌که، پۆزه‌وانه، کلێته و کوڵهباڵهکهت له به‌ری پێشمه‌رگه داکه‌نی ئیتر ووشه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و جله سه‌ربازیه نوێه‌دا ده‌گونجێ؟
ئه‌مانه چه‌ندین پرسیاتری تر له‌م مێزگرده‌دا گوێ بیستی وه‌ڵامه‌کانیان ده‌بن
میوانانی مێزگرد:
هیوا گول مه‌حه‌مه‌دی. رۆژنامه‌نووس، چاودێری کاروباری رامیاری و پێشمه‌رگه‌ی دێرین.
موختار نه‌قشبه‌ندی. رۆژنامه‌نووس و چاودێری کاروباری رامیاری