Accessibility links

عیماد عه‌لی: زه‌مینه‌ له‌ بار نییه‌ بۆ حکومه‌تی رزگاری یان کاتی به‌ هۆێ پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار


Emad Ali
Emad Ali

وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ستایشی بارزانی کرد بۆ ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی و له‌مه‌و دووا کار کردن له‌گه‌ڵ‌ نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێم و جێگره‌که‌ی قوباد تاڵه‌بانی. ئاخۆ بۆ په‌یوه‌ندی به‌و دوو که‌سه‌ و بۆ ئه‌و کاره‌ به‌و دوو که‌سه‌ راسپێردرا که‌ ره‌خنه‌یه‌ک زۆر له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ له‌سه‌ر کاره‌کانیان هه‌یه‌ و زۆرێ قه‌یرانیه‌کانی هه‌رێم له‌ چاوی ئه‌واندا ده‌بینرێ؟

هۆێ چیه‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وا بوه‌ته‌ کارێکی ئه‌سته‌م؟

عیماد عه‌لی رۆژنامه‌نووس و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " رۆڵی ئه‌مه‌ریکاێ پێش رفراندوم له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکه،‌ که‌ چی ووتوه‌ وه‌ هه‌ڵویستی چۆن بوه‌، ئێستاش بۆ دووباره‌ رێکخستنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوخۆێ عێراق و هیچ نه‌بێ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر مایه‌که‌ی خۆێ به‌ تاێبه‌تی کورد، هه‌ندێ هه‌ڵویستی ده‌ربڕیوه‌ بۆ خۆ رێکخستنه‌وه‌ی ناوخۆێ کوردستان له‌گه‌ڵ عێراقدا، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌مان کاره‌کته‌ر ناتوانێ ئه‌و رێگاێ گیراوه‌ته‌ به‌ر رێکی بخاته‌وه‌، داوای ئه‌وه‌ی کردووه‌ سه‌رکردایه‌تی خۆێ رێک بخاته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئاستێک بێ که‌ بتوانێ تێگه‌یشتنێک له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دا هه‌بێ ".

کاک عیماد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێستا له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ر واقعیانه‌ بیری لێبکه‌یته‌وه‌، گۆڕانکاریه‌کی ریشه‌یی ئه‌وتۆ نابێ که‌ تۆ بتوانی خۆ فه‌رز بکه‌یت و به‌ بێ ئه‌مانه‌ کوردستان بروا به‌رێوه‌، به‌ڵام بۆ دووا رۆژ وه‌ یاخود ئاێینده‌یه‌کی زۆر نزدیک هه‌وڵ بدرێت له‌ هه‌ڵبژاردنێکدا گۆڕانکاری ریشه‌یی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مای زانستی و سیاسه‌تی سه‌رده‌م به‌رێوه‌ ببرێت ".

کاک عیماد ده‌شڵێت " هیچ زه‌مینه‌یه‌ک نییه‌ بۆ حکومه‌تی رزگاری یان کاتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی سیاسی و له‌شکه‌ری به‌ ده‌ست ئه‌و دوو پارته‌ دایه‌ و له‌و نیۆئه‌و دوو پارتانه‌ش به‌ ده‌ست دوو بنه‌ماڵه‌دایه‌، جا له‌ بارودۆخێکی له‌و جۆره‌دا شیانی نییه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتیانه‌ عه‌یار 24 گۆڕانکاری ریشه‌یی له‌ سه‌رکردایه‌تی کوردستاندا بکه‌ێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:10 0:00

XS
SM
MD
LG