Accessibility links

دکتۆر له‌تیف موسته‌فا: کورد 95 % به‌رامبه‌ر به‌ ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان دا تاوانباره‌


Dr. Latif Mustafa
Dr. Latif Mustafa

ناوچه‌ دابڕاوه‌کان، ناوچه‌ کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ یاخود ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان، گه‌رچی کێشه‌کانیان هه‌ڵواسراو بوو و چاوه‌ڕوانی یه‌کلاکردنه‌وه‌یان ده‌کرا و گه‌رچی به‌ حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ گرێ درابوون، به‌ڵام کورد به‌رێوه‌یان ده‌برد.

هاتنی هێزه‌ هاووبه‌شه‌کانی عێراقی، هاووسه‌نگیه‌که‌ی گۆڕی، ئا هێشتا ئه‌و ناوچانه‌ به‌ به‌ندی 140 وه‌ گرێ دراوون؟

Kirkuk.Khanaqin
Kirkuk.Khanaqin

​دکتۆر له‌تیف موسته‌فا(حاکم شێخ له‌تیف) ئه‌ندامی پێشووێ په‌رله‌مانی عێراق – له‌ سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 140 ناوچه‌ی جێ ناکۆکن، واتا وه‌کو ئه‌و ناوچانه‌ یه‌کلایی نه‌کرێنه‌وه‌ هه‌ر به‌ ناوچه‌ی جێ ناکۆک ده‌مێننه‌وه‌ وه‌ تا ئه‌و رۆژه‌ی که‌ یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی به‌ گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ رێگاییه‌ی که‌ له‌ خودی ماده‌ی 140 دا دیاری کراوه‌، ئه‌ویش به‌ ئاسایی کردنه‌وه‌، ئه‌مجا سه‌رژمێری و دووایی ڕاپرسیخه‌ڵکی ناوچه‌که‌ که‌ خۆیان بریار بده‌ن که‌ ئایا ده‌چنه‌ سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند یان بێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌بژێرن تا ئه‌و رۆژه‌ ناوچه‌ی جێ ناکۆک ده‌مێننه‌وه‌، هه‌ڕجه‌ند ماوه‌ی جێ به‌ جێ کردنی ماده‌که‌ 21/12/2007 کۆتایی پێی هاتووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ ماده‌که‌ کۆتایی پێی هاتووه‌ به‌ڵکو ئه‌و ناوچانه‌، ناوچه‌ی جێ ناکۆکن تا به‌ گوێره‌ی ده‌ستور یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ ده‌ست کوردیش نه‌مابن له‌ بوونیان وه‌کو ناچه‌ی جێ ناکۆک ناگۆڕن "

دکتۆر له‌تیف هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی چه‌ندین جار هه‌ڵه‌ی کردووه‌ به‌ڵام تابه‌ت به‌ ناوچه‌ی جێ ناکۆک دوو جار هه‌ڵه‌ی کرد، ساڵی 2012 بریارێکی نووسراوی ده‌رکرد ئه‌و ناوچانه‌ی ناو نا ناوچه‌کانی کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ هه‌ر له‌ کاتی شه‌ری داعیشیشدا ووتی ماده‌ی 140 ته‌واو بوو، که‌ هه‌ردووکیان راست نیین، بێگومان له‌ سه‌دا نه‌وه‌ت و پێنج 95 % به‌ره‌و ژووره‌وه‌ کورد تاوانباره‌، به‌ڵێ راسته‌ پابه‌ندیه‌که‌ له‌سه‌ر شانی حکومه‌تی ئیتحادی بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ بریار به‌ ده‌ستانی هه‌رێم ئه‌مه‌یان نه‌کردبوه‌ سه‌ر ده‌سته‌ی کاره‌کانیان، جارێ هه‌ر سه‌ره‌تا تاوانی گه‌وره‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ رازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ی خاکی کوردستان بکرێ به‌ ناوچه‌ی جێ ناکۆک له‌ کاتێکدا شوڕشه‌کانی پێشوو هیچیان ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌و کاره‌ بکه‌ن".

دکتۆر له‌تیف ده‌شڵێت " به‌ڵام له‌ کاتێکدا که‌ کورد تاکه‌ هێزی رێکخراوو بوو وه‌ عێراق هه‌مووێ رۆخابوو، نه‌ له‌شکه‌ر، نه‌ سوپا و نه‌ حکومه‌ت مابوو وه‌ کورد له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو و پشتگیری ئه‌مه‌ریکاشی هه‌بوو که‌چی له‌و کاته‌دا بۆ مشتێکی پاره‌ وه‌کو پۆڵ برێمه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆێدا ئاماده‌ بوون بکرێ به‌ ناوچه‌ی جێ ناکۆک، له‌ کاتێکدا له‌ 2011 من پێشنیارم کرد که‌ به‌ یه‌ک میلیار دولار و نیۆ که‌ بودجه‌ی ساڵێکی هه‌رێم ده‌گه‌یشته‌ 15 میلیارد دۆلار، ووتم به‌ یه‌ک میلیار دۆلار و نیۆ ده‌توانین ئه‌و ناوچانه‌ بکڕینه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مانه‌ سه‌رگه‌رمی درووستکردنی ڤیلا و کرینی ماڵ و زه‌وی زار بوون ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:53 0:00

XS
SM
MD
LG