Accessibility links

دکتۆر هێمن سه‌یدی : خامه‌نه‌یی به‌رپرسی یه‌کمه‌ له‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر زه‌وی له‌رزه‌دا هیچ نه‌کراوه‌


Dr. Hemn Seyedi
Dr. Hemn Seyedi

وه‌کو زانراوه‌ ئێران وڵاتێکه‌ له‌سه‌ر هێڵی زه‌وی له‌رزه‌دایه‌، زه‌وی له‌زره‌که‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش که‌چی ناوه‌ندیه‌که‌ی له‌ شاری هه‌ڵبجه‌دا بوو به‌ڵام زۆری زیانه‌کانی به‌ شاره‌کانی سه‌ر به‌ ئوستانی کرماشان و به‌ تاێبه‌ت سه‌رپێلی زه‌هاو گه‌یاند. ئاخۆ بۆ؟

Earth quake in west Iran6, Kermanshah, زلزله در غرب ایران، منطقه مرزی کرمانشاه و ایلام
Earth quake in west Iran6, Kermanshah, زلزله در غرب ایران، منطقه مرزی کرمانشاه و ایلام

Earthquick Iran Zelzeleh Kermanshah
Earthquick Iran Zelzeleh Kermanshah

دکتۆر هێمن سه‌یدی ئه‌ندازیاری ساختمان سازی (Architect) ، لێکۆڵه‌ر، وه‌ چاودێری کاروباری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ماوه‌ی زه‌وی له‌رزه‌که‌ زۆر دوور و درێژ بوه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها چه‌ندین پێش بۆمبه‌ له‌رزه‌ی هه‌بوه‌ و دوواتریش وهه‌تا ئێێستاش دیسانه‌وه‌ ئه‌له‌رزێته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌ندێ گومانی ساز کردووه‌ به‌ڵام زووه‌ باس له‌ حاڵه‌تی نه‌ ئاسایی بکرێت، ده‌بێ بزانین به‌ڵگه‌ کۆده‌کرێته‌وه‌ و کارناسانی تر ده‌ڵێن چی، سه‌ره‌رای نگرانی کۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی و هاتنی تیمێکی ژاپۆنی له‌ ساڵی 1999بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ترسی زه‌وی له‌رزه‌ و پێشکه‌شکردنی راپۆرت و خزمه‌تگوزاریه‌کانیان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دیسان حکومه‌تی ئیسلامی هیچی نه‌کردووه‌، جا بێگومان سرۆشتیه‌ بۆ ناوچه‌ دوور ده‌سته‌کان، بۆ ناوچه‌ کورد نشینه‌کان، به‌ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتیی کوردستان هه‌ڵکه‌وتوون یان له‌ شوؤێنه‌کانی تری په‌راوێزی ئێران هه‌ر هیچ نه‌کراوه‌ ".

دکتۆر هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " حکومه‌ته‌کانی ئێران له‌سه‌رده‌می خاتمی دا، له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا وه‌ هه‌ر وه‌ها ئێستا له‌سه‌رده‌می رۆحانی دا که‌ ئه‌وه‌ پێنج ساڵه‌ سه‌رۆک کۆماره‌ ئه‌وان به‌رپرسن، یان له‌ روانگه‌یه‌کی تره‌وه‌ به‌رپرسی یه‌کم و دووایی ده‌سه‌ڵاتی ئێران خامه‌نه‌ییه‌ ئه‌و ده‌بێ وه‌ڵام بداته‌وه‌ که‌ له‌و 17 ساڵه‌دا بۆ هیچ نه‌کراوه‌ "

دکتۆر هێمن ده‌شڵێت " له‌ بارودۆخێکدا که‌ حکومه‌تێک بیه‌وێ به‌ په‌له‌ هه‌ندێ کار بکات، هه‌ندێ پرۆژه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ یه‌کێک له‌ ده‌رئه‌نجامیه‌کانیه‌تی، له‌ زه‌مانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پرۆژه‌یه‌ک هاته‌ ئاراوه‌ به‌ نێوی پرۆژه‌ی خانوسازی که‌ له‌وێدا به‌ ته‌نده‌ری‌ زۆر زۆر هه‌رزان به‌ڵێنده‌ره‌کان ناچار بوون ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ له‌ روانگه‌ی شارسازی و معماریه‌وه‌ به‌ درووستی به‌رێوه‌ چووبا، بێگومان له‌ زیانه‌کان که‌م ده‌بوه‌وه‌. پرۆژه‌کانی ئێمه‌نسازی یان به‌رگریکردن له‌ زه‌وی له‌رزه‌ ساڵ به‌ ساڵ تازه‌ ده‌بێته‌وه‌، که‌ واته‌ هه‌رچی بیناێ کۆنه‌ به‌ بێ گومان له‌ ژێر مه‌ترسیدایه‌، ئه‌و بینا تازه‌کانیش ئه‌و چانسه‌ی هه‌بوو که‌ یاساکان و ده‌ستوره‌کانی قایمکاری له‌ به‌رامبه‌ر بۆمه‌ له‌رزه‌ له‌ به‌رچاو بگرێ ئه‌ویه‌ که‌ نموونه‌که‌ی ده‌بینین، ئه‌وانه‌ی که‌ تازه‌ ساز کراوون زیاتر رووخاوون".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:16 0:00

XS
SM
MD
LG