بۆن- ئه‌ڵمانیا – ڕۆیته‌رز
چین ڕایگه‌یاندا له‌گه‌ڵ 18 وڵات که نیوه‌ی جیهان پێکدێنن، پلانیان هه‌یه دار و ڕوه‌ک و سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌امی وزه به‌کاربێنن بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا ده‌درێت.
200 نوێنه‌ری وڵاتان له میانه‌ی وتوێژ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی ڕێکه‌وتنی که‌ش و هه‌وا له‌پاریس له‌ساڵی 2015دا ڕایانگه‌یاند، گرووپه‌که ئامانجی به‌کۆمه‌ڵ داده‌نێن بۆ وه‌ک ناویان لێناوه به‌کارهینانی ئاستی وزه‌ی زینده‌وه‌ری به‌ردوام به‌رز‌که‌نه‌وه.
وڵاتانی واژۆیان له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که کردوه هاوڕان له‌سه‌ر دانانی "ئامانجی هاوبه‌ش و ده‌ستنیشانکردنی به‌شداری وزه‌ی زینده‌وه‌ری به‌رده‌ام ، داوایشیان له‌سه‌ر وزه‌ی باو هه‌یه وه‌ک ڕێژه به‌کارهێنان بۆ هاتووچۆ به‌کاری بێنن".
وزه‌ی زینده‌وه‌ر له‌ڕێگای سووتانی دار و ته‌خته‌وه وورده ته‌خته و پاشماوه‌ی به‌روبوومی کشتوکاڵ وه‌ک قامیشی له دره‌ستکردنی شه‌کر ده‌مێنێته‌وه، به‌رهه‌م دیت.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوون له مشتوومڕ ده‌رباره‌ی "ڕۆبۆتی کووشنده" ڕه‌زامه‌ندیدا.
جنێف - هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌ناڵێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕه‌زامه‌دنی‌دا له‌سه‌ر وتووێژکردن بۆ ده‌ستنیشانکردن و جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره چه‌کانه‌ی ده‌توانێت کووشتار بکات بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ستی تێدا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ووتیان حکومه‌ته‌کان زۆر به‌خاوی هه‌نگاو ده‌نێنن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی زیره‌کی ته‌کنه‌لۆجیا که ده‌توانێت ئامێره‌کانی کۆمپیوته‌ر رۆژێک له‌ڕۆژان کۆنترۆل بکات.
گرووپه‌کانی داوا ئاگاهیاندا له مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و ڕۆبۆتانه ده‌توانن هه‌یانبێت و له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی یه‌که‌می نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ شاره‌زایانی حکومه‌ت له‌بواری چه‌کی کووشنده‌ی ئۆتۆماتیک ڤیدێۆیه‌کیان په‌خشکرد. زیاتر له 80 وڵات به‌شداربوون.
باڵێۆزی هندستان ئه‌ماندیب جیل ووتی بیروبۆچونی ئه‌م هه‌فته‌یه بریتی بوو له دانانی رێوشوێنی یاسایی و ڕێنمایی بۆ ڕه‌فتاری به‌کارهێنان و نمایشی ته‌کنه‌لۆجیا.
هه‌ڵمه‌تی ڕاگرتنی رۆبۆتی کووشنده که له گروپی داوا پێکدین، ده‌ڵێت، 22 وڵات پشتیوانی قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌وجۆره چه‌که ده‌که‌ن و ژماره‌ی به‌شداربوون تادێت و به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندایه ده‌رباره‌ی چه‌کی باو، هه‌روه‌ها ناسراوه به ڕێکه‌وتنی چه‌کی نامرۆڤانه، ڕێکه‌وتنه‌که ته‌مه‌نی 37 ساڵه، به‌کارهینانی چه‌کی وه‌ک ته‌قینه‌وه و مینی قه‌ده‌غه‌کردوه.
پلان هه‌یه ڕاده‌ی نوێکردنه‌وه‌ی وزه له ئه‌فریاکا تا ساڵی 2022 بکه‌وێته کار.
گه‌وره به‌رپرسی ڕێکخراوی وزه‌ی نیوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند داواکاری نێوده‌ڵه‌تی گووڕوو توانایه‌کی گه‌وره به په‌ره‌سه‌ندنی نوێکردنه‌وه‌ی وزه له ئه‌فریکا و باشووری بیابانی گه‌وره له5 ساڵی داهاتوودا ده‌دات، که‌ده‌بێته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی وزه‌ی که‌ڵه‌که‌کراو بۆ زیاتر له %70.
له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانی کیشوه‌ره‌که بۆ پرۆژه‌ی وزه‌ی خۆر و ڕه‌شه‌با و ئیلکتۆمه‌گناتیکی، له ئاسیوبیاوه بۆ باشووری ئه‌فریکا، ملێۆنه‌ها که‌س بۆیه‌که‌م که‌ڕه‌ت ئیلیکتریکیان بۆ دابین ده‌کرێت.
باۆلۆ فرانک سه‌رۆکی به‌شی وزه‌ی نوێکراوه له‌ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بنکه له‌پاریس له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵیت "به هۆی به‌نداوی ئاوه‌وه به‌شێکی گه‌وره له‌م په‌ره‌سه‌ندنه به‌هۆی ئاوه‌وه له ئه‌سیوبیا ده‌بێت، پاشان وزه‌ی خۆر له‌باشووری ئه‌فریکا و نیجیریا و زیمابابۆی و وڵاتانی‌که".
باۆڵۆ پێشبینی ده‌کات توانای وزه‌ی نوێکراوه له‌باشووری بیابانی گه‌وره له 35 گێگا واته‌وه بگاته زیاتر له 60 گێگا وات، په‌پێی بارودۆخی گوونجاو.