Accessibility links

تارا حوسەین: لە هەولێر ئیدی هیچ کەسێک بۆێ نییە هەناسە بدا


Tara Hussain
Tara Hussain

بە پێی میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی رابوردوودا "ئاسایشی پارتی" گوایە لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی چالاکیەکانی توند و تیژی دژ بە ژنان رێگری کردبوو لە ئەنجامدانی سیمینارێک و پاشان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی و ئێستاش باس لەوە دەکرێ دیسان " ئاسایشی پارتی" هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مەلا ئەمین ئورەماری ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی لە شێلادزی.

ئاخۆ هۆێ چییە بۆ ئەو جۆرە کارانەی ئاسایش، لە کاتێکدا ئەرکی ئاسایش، پاراستن، زانیاری، دژە تیرۆر و پۆلیس پاراستنی هاووڵاتیانە.

تارا حوسەین جێگری هاووسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە رۆژی بەرەنگاربونەوەی توند و تیژیدا هەموو رەنگەکانی توند و تیژی ئەو رۆژە بەرامبەر بە ژنان و چالاکوانان بەرێوە برا، چ لە توند و تیژی سیاسی لە پێشلکاری بەرامبەر کەسە سیاسیەکان وە چ لە توند و تیژی دەروونی کە زۆر هەڵس و قسەی نەشیاویان بەرامبەر بە ئێمە کرد وە لە هەمان کاتدا توند و تیژی جەسدەیی کە پەلاماری ئەو ژن و گەنجانەیان دا، ئەمە کۆمەڵێک پەیامە کە ئەو دەسەڵاتە تا چەند عەقلیەتێکی توند و تیژی و پیاو سالارە و نایەوێ کۆمەڵگا هۆشیار ببێتەوە ".

تارا خانم هەر وەها دەڵێت " بە تاێبەت لە هەولێر داگیرکاری و قوڕغ کاریەک هەیە لە لایەن ئەو دەسەڵاتەی هەولێرەوە ئیدی هیچ کەسێک بۆێ نییە هەناسە بدا، هیچ کەسێک بۆێ نییە لە دەرەوەی کەسانی پارتی دەسەڵاتدار لە هەولێردا مافی ئاخاوتن و مافی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاێ نییە".

تارا خانم دەشڵێت " بێگومان ئەوان دەزانن ئەو کارانەی ئێمە و ئەندامانی ئێمە و هەڤاڵانی ئێمە دەیکەن بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی باری ئاسایش، چونکە هەر هەڤاڵێکی ئێمە خۆێ بە ئاسایش و ئەمنێکی پاراستنی ئەم نیشتمانە ئەزانێ، من ئەمەوێ ئەوە بڵێیم کە ئەم هێزانەی دەسەڵات، ئەم هێزە لەشکەریانەی کە درووستیان کردووە بەداخەوە لە کاتی زۆر پێویستیدا هەڵ دێن و ناتوانن گەلەمان بپارێزن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:46 0:00

XS
SM
MD
LG