Accessibility links

ئومێد حەمە عەلی: ئەم دوو پارتە سیاسیە لەسەر هەمان ئەو عەقلیەتەی پێش رفراندوم کە هەرێمی بەو رۆژە گەیاند بەردەوامن


Omed Hamaali
Omed Hamaali

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش تەنگەژەی رفراندووم چەند جارێک سەردانی تورکیای کرد بۆ چاوپێکەوتن بە سەرانی ئەو وڵاتە، بەڵام بە پێی میدیاکان کەس ئامادە نەبوو لەگەڵ دابنیشی، ئێستاکە پاش سەردانی سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووێ ئیسلامی نێچیرڤان دیسان دەگەرێتەوە تورکیا و لەویەوە بۆ چوونە فەرەنسا. ئایا ئەمە بە واتای ئەوەیە ئەو رێگاکەی بۆ نێچیرڤان خۆش کردووە یا خود تورکیا هەر وەکو ترانسزیت بوە بۆ شاندەکە. ئایا ئەمە بە واتاێ شکاندنی ئەو گەمارۆدانە ئاسمانیە نییە کە حکومەتی عێراق بە سەر فرۆکەخانەکانی هەرێمدا سەپاندووە لە لایەن تورکیاوە. سەردانی نێچرڤان بارزانی بۆ تورکیا وە یاخود فەرەنسا بە ئاگاداری پەرلەمان بوە یان دیسان بەو شێوەی مەسعود بارزانی بە بێ ئاگاداری هیچ کام لە لایەنەکان سەردانی وڵاتانی دەرەوەی دەکرد. چۆن دەرواننە پێکهاتەی ئەم شاندە کە پێکهاتووە لە سێ لە ئەندامانی پارتی و یەکێک لە باڵەکانی یەکێتیی؟

ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پارتی بە تاێبەتی وە هەندێ لە پارتەکانی تریش کە دەسەڵاتدار بوون لەگەڵ پارتیدا، دڵیان بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەری کوردستان خۆش بوە، بە هەڵەدا چوون، وە ئەم هەڵەی ئەوان بوەتە کارەساتی گەورە بۆ باشوری کوردستان و بەڵێ سەردانی ئەو شاندە لە رێگاێ تورکیاوە ئەو خوێندنەوەی بۆ دەکرێ کە پێشیلی و شکاندنە لەو گەماروەێ عێراق بەسەر فرۆکەخانەکانی هەرێم دا سەپاندووە".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " ئەمە هەنگاوێکە، دەروازەیەکی تازەیە لە رووێ دیپلۆماسیەوە بە رووێ هەرێمی کوردستان دوواێ داخرانی دەرگاکانی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وە پێشوازیکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە لایەن یەکێک لە دەوڵەتە کاریگەریەکانی جیهان و یەکێتیی ئەوروپا و لە لایەن فەرەنساوە، ئەمە خۆێ لە خۆێدا واتاێ دیاریکراوو و تاێبەتی خۆێ هەیە وە دەکرێ ئەمە سەرەتایەک بێت ئەگەر ژێرانە سەوداێ لەگەڵ بکرێ بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بناغەیەدا پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی بەغداش چاک بکرێنەوە وەکو دەووترێ لەسەر بناغەی دەستوری عێراقی بەو شێوەی کە دەوڵەتانی دونیا و فەرەنساش کە ماکرۆن جەغتی لەسەر کردووە ".

کاک ئومێد دەشڵێت " ئەم دوو پارتە سیاسیە لەسەر هەمان ئەو عەقلیەتەی پێش رفراندوم کە هەرێمی بەو رۆژە گەیاند بەردەوامن، نەخێر ئێمە وەکو ئەندام پەرلەمان هیچ ئاگاداریەکمان لەوە نەبوە کە ئەوان سەردانێکی لەو شێوە دەکەن، کاتێک لە کوت و پڕ راگەیندرا کە نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تورکیا، ئەمانە تا ئێستا بەم سیاسەتە چەوتەی خۆیان درێژە پێی دەدەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:04 0:00

XS
SM
MD
LG