Accessibility links

دکتۆر عەلی ئەحمەد: داخوازی هەڵوەشانەوەی میلیشیاکان لە عێراق لەوانەیە وەکو فیشارێک بێت لەسەر حکومەتی عێراقی


Dr. Ali Ahmad
Dr. Ali Ahmad

هەر وەکو میدیاکان ئاماژەی پێی دەکەن، لە دەمی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دا بۆ فەرەنسا باسی میلیشاکان لە عێراق و کۆتایی بە بوونیان هاتوەتە ئاراوە، بێگومان بە حەشدی شەعبیشەوە.

ئاخۆ بۆ فەرەنسا وە یاخود هەر وڵاتێکی تر ئەو ترسەیان لە حەشدی شەعبی هەیە؟

تا چەند شیانی هەیە ئەم میلیشیانە گوێڕایەڵی ئەو جۆرە داخوازیە وە یاخود پابەندی فەرمانێکی لەو جۆرەدا بن؟

کە باسی میلیشیا لە عێراق دەکرێت، ئایا باسی میلیشیای کوردی کراوە ( مەبەست هێزی پێشمەرگە نییە) بەڵکو ئەو هێزانەیە وەکو هێزی زرێڤانی، چەکدارانی سەر بە بەرپرسەکان، خێڵەکان، کەمایەتیەکان، ئاێینەکانیش دەگرێتەوە؟ چونکە هەرێمی کوردستان ئەگەر بە ئەندازەی عێراق میلیشیای نەبێ، کەمتری نییە.

دکتۆر عەلی ئەحمەد رەحمان مامۆستای یاسا لە زانکۆێ سلێمانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بێگومان من پێیم وایە ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەیە هێزەکانی میلیشیا لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی سێ، زۆربەی کات ئەم هێزانە دڵسۆزیان بۆ دەوڵەتەکەیان نییە بەڵکو زیاتر دڵسۆزیان بۆ گروپی دیاریکراوە لە ناو ئەو دەوڵەتەدا کە ئەمەش بۆ خۆێ کێشە و مەترسی درووست دەکات کە شیانی هەیە بە کار بهێنرێت بە دژی یەکێک لە پێکهاتەکان، دژی یەکێک لە گروپەکان، زیاترکێشەی میلیشیا لە هەموو کاتێکدا ئەوەیە کە هەندێ جار نازانیت کە سەرکردەیان کێیە وە چۆن کار دەکەن وە فەرمان لە کوێیەوە وەردەگرن ".

دکتۆر عەلی هەر وەها دەڵێت " زیاتر ئەم داخوازیانە لەوانەیە وەکو فیشارێک بێت لەسەر حکومەتی عێراقی، چونکە ئەوەی بریار بەدەستە بەراستی حکومەتی عێراقیە لەم پرسانەدا، ئەگەر بگەرێنەوە بۆ دەستوری عێراقی، دەستوری عێراقی بە هەموو شێوەیەک رێگا لە درووستبوونی میلیشیا ئەگرێت، میلیشیا پێناسەی جۆراو و جۆری بۆ کراوە، هەندێک دەڵێن هێزێکی سڤیلە کە بە کار دەهێنرێت لە هەندێ کاتدا وەکو هێزێکی سەربازی، هەندێکی تر دەڵێن هێزێکی رێکخراوە (نزامی) کە بە تەنها لە بارودۆخێکی نە ئاساییدا بە کار دەهێنرێت، بە هەر شێوەیەک بێت، دەستوری عێراقی لە مادەی 9 رێگا نادات بە هێزی میلیشیا لە دەرەوەی هێزی سەربازی سوپاێ عێراق ".

دکتۆر عەلی دەشڵێت " کێشەی وڵاتی عێراق ئەوەیە کە لە دوواێ 2003 وە و تا ئێستا نەیتوانیووە سوپاێیکی هەبێ، کە ئەم سوپایە بە کار نەهێنرێت لە ململانیە سیاسیەکاندا، هەمیشە سوپا لە عێراقدا بە کار هێنراوە بۆ یەکلاکردنەوەی ململانیە سیاسیەکان، وە ئەشتوانین بڵێن کە 16 ئۆکتۆبەر لە ناوچە دابڕێنڕاوەکان بە هەمان شێوە نموونەیەکە کە سوپا رۆڵێکی زۆری هەبوە لە گۆڕانکاریە سیاسیەکان، بێگومان هەندێ کەس لەوانەیە ئەمە بە قورس وەربگرێ بەڵام لە رووێ یاساییەوە " پێشمەرگەش هەر دەچێتە خانەی میلیشیاوە " .

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:46 0:00

XS
SM
MD
LG