Accessibility links

خەڵەف ئەحمەد شاتوانی: ئاشتی هەورامی یان دەبێ دەست لە کار بکێشێتەوە یان وەڵامی پەرلەمانتاران بداتەوە


Khalaf Ahmad Shatwany
Khalaf Ahmad Shatwany

بە پێی نووسراوو، بیستراوو و بینراوو گوایە کەس لارەی لەسەر ئەوەدا نییە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرۆشتیەکان کارەکانی بە باشی ئەنجام نەداوە. ئاخۆ لەسەر چ بەڵگە و بنەمایەک ئەم هەموو بوختانانە ئاراستەی ئاشتی هەورامی دەکرێت؟

خەڵەف ئەحمەد شاتوانی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەگەر چی لە رووێ شارەزاییەوە ئاشتی هەورامی پیاوێکی شارەزایە بەڵام لە رووێ دەرئەنجامەوە، دەرئەنجامەکانی دیار نییە، هەرێمی کوردستان 95% پشتی بە دەرامەتی نەوت بەستووە وە بە پێی ئەو بەڵگانەی کە هەن شەفافیەت لە دەرامەتی نەوت نەبوە وە تا دێت قەرزەکان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو سەر دەچێت، کۆمەڵێک دۆسیە کە راستەوخۆ پەیوەندی بە وەزیری سامانە سرۆشتیەکانەوە هەیە، ئەوان تاکو ئێستا نەهاتونەتە پەرلەمانی کوردستان بە تاێبەت دوواێ کاراکردنەوەی پەرلەمان کە بێین روونکردنەوە لەوسەر ئەم دۆسیانە بدەن ".

کاک خەڵەف هەر وەها دەلێت" وەزیری سامانە سرۆشتیەکان دەبێ بێتە پەرلەمان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتارەکان، ئێمە تا ئێستا لەم هەرێمە نەمانتوانیوە لێپرسینەوە لە یەک وەزیریش بکەین بە وەزیری سامانە سرۆشتیەکانیشەوە، لە عێراق، کە وڵاتێکی وێرانە وا کراوە وەزیر دەستی لە کارەکەی بکێشێتەوە کەچی ئێمە تا ئێستاش ناتوانین لێپرسینەوەیان لێ بکەین".

کاک خەڵەف دەشڵێت " لەسەر ئەو دۆسیانەی کە هەن، ئەم حکومەتە، بە تاێبەت وەزیری سامانە سرۆشتیەکان مافی ئەوەیە دەست لە کار بکێشێتەوە وە ئەگەر ناێکات پێویستە بە دەم داواێ پەرلەمانتارانەوە بێن و بێن لە پەرلەمان روونکردنەوە بدەن و پەرلەمانیش دەبێ لەسەر فیشارەکانی بەردەوام بێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:06 0:00

XS
SM
MD
LG