Accessibility links

پۆلیسی نێوده‌ڵه‌تی تۆڕی سیسته‌می ئه‌ندرۆمیدای زیان به‌خش داده‌خات


ئه‌مستردام – ئاژانسی جێبه‌جێکردنی یاسای ئه‌وروه‌پا ناسراو به‌ (یورۆپۆل) ڕایگه‌یاندا له‌پرۆسه‌یه‌کی هاوپه‌شدا له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و په‌ولۆڕوسیادا سیسته‌می زیانبه‌خشی "ئه‌ندرۆمیدا" یاخوود "گاماروێ"ی داخسته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ 2 ملێۆن کۆمپیته‌ری له‌جیهاندا کۆنترۆڵ کردوه‌.

"ئه‌ندرۆمیدا" به‌و کۆپیوته‌رانه‌ ده‌وترێت که‌ تووشی ڤایرۆس ده‌بن ڕێگا به‌هاکكاران ده‌دات کۆنترۆڵی بکه‌ن بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌کانیان.

ووته‌بێژی پۆلیسی ئه‌وروپا (جان ئۆپ جین) ووتی ئۆپه‌راسێۆنی پۆلیس به‌یارمه‌تی مایکرۆسۆفت بوه‌ و ئه‌ندرۆمیدا له‌ماه‌وی 10 ساڵدا ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپیوته‌ری به‌کارهێناوه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێ.

ده‌مڕاستی یۆ‌ریوپۆلی ئه‌وروپا ووتی "ئه‌ندرۆمیدیا" له‌کۆنترین به‌رنامه‌ زیانبه‌خشه‌کانی‌ ‌تۆڕی ئینته‌رنێته‌.

هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی په‌ولۆڕوسیا ڕایگه‌یاند که‌سێکی ده‌ستگیرکردوه‌ به‌گوومانی فرۆشتنی به‌رنامه‌ی تێکده‌ر و هاریکاری هونه‌ری، به‌ڵام ناسنامه‌ی ده‌ستنیشان نه‌کرد.

ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ وڵاتدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌فسه‌رانی پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌لوپه‌لدا له‌ نوسینگه‌یه‌ک له‌ جۆمێل له‌ په‌وڵۆڕوسیا گرتوه‌. جه‌نه‌ڕاڵ ئاورس له‌مباره‌یه‌وه‌ ووتی گوومان ده‌کرێت که‌سه‌ر به‌ڕابه‌ری تۆڕی تاوانکاران بێت که‌ کۆنترۆڵی ئه‌ندرۆمیدا ده‌که‌ن.

ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌رزش ده‌که‌ن له‌وانیه‌ ئاستی خوێندنیان باشتر بێت

پێاداچوونه‌وه‌ به‌توێژینه‌وه‌یه‌کدا ده‌رده‌خات ئه‌و خوێندکارانه‌ی زیاتر وه‌رزشیان کردوه‌ سه‌نگیان زیاتر خستوه‌ته‌ سه‌ر خوێندن و له‌وانه‌کاندا وه‌ک خویندنه‌وه‌ و مات باشتر بوون.

تیمه‌که‌ داتای 26 توێژینه‌وه‌یان شیکردۆته‌وه‌ پێشتر به‌ڵاوکراونه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 10هه‌زار منداڵی گرتۆته‌وه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4 بۆ 14 ساڵ بوه‌. توێژینه‌وه‌کان پێوانه‌ی کاریگه‌ری چالاکی وه‌رزشیان له‌سه‌ر خوێندن شیکردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئامادکارانی توێژینه‌وه‌که‌ شیکردنه‌وه‌یان بۆ کاریگه‌ری وه‌رزش له‌سه‌ر‌ وانه‌ جیاوازه‌کان کردوه‌، ده‌رکه‌وتوه‌ چالاکی وه‌رزش کاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر مات هه‌بوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر وانه‌ی زمان که‌مه‌تر و له‌کۆتایدا به‌گشتی کاریگه‌ری له‌سه‌ر فێربوونیان له‌هه‌موو وانه‌کاندا هه‌بوه‌.

ئیڤان لافیرۆ له‌ زانکۆی کشتاڵه‌ -لا‌مانشا له‌ شاری کۆنکه‌ له‌ ئیسپانیا، به‌شداری توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵیت ، وه‌رزش کاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشک هه‌یه‌ له‌ ڕێگای زیاتر چوونی خوێن بۆ مێشک، که‌ ئاستی ئۆکسجین و خۆراک بۆ خانه‌کان به‌رزده‌کاته‌وه‌.

سه‌ربا‌ری ئه‌مه‌ش توێژینه‌وکه‌ ده‌ڵێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌سته‌ده‌مار هه‌یه‌وه‌ ته‌ندروستی ده‌روونی پته‌وتر ده‌کات.

نیویۆرک - ‌توێژینه‌وه‌یه‌ک کۆکراوه‌ی ئاکامی چه‌ندینن توێژینه‌وه‌ ده‌رده‌خات خانمانی دووگیان ئه‌وانه‌ی ئه‌سپرینیان خواردوه‌ له‌هه‌فته‌ی 16هه‌می دووگیانیدا یاخود پێشتر، مه‌ترسی به‌ژهه‌رابوونی دووگیانیان Clampsia که‌متر بوه.

به‌ڵام توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت به‌ومه‌رجه‌ی له‌سه‌ره‌تای دووگیانیدا ئه‌سپرینیا خواردبێت نه‌ک له‌کۆتایدا.

خاتوو ستیفانی رۆبێرگ، پزیشک له‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی پزیشکی ئاوڵه‌مه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی کۆلیجی کینگس ووتی "ئه‌م کاریگه‌ریه‌ ته‌نها له‌سه‌ر خانمانی دووگیان بوه‌ ئه‌وانه‌ی به‌لانی‌که‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ 100 ملیگرام ئه‌سپرینیان خواردوه‌".

له‌ توێژینه‌وه‌که‌ی له‌ گۆڤاری ته‌ندروستی خانمان و له‌دایکبوون له‌ئه‌مریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه،‌ ڕۆبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئاکامه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و خانمه‌ دووگیانانه‌ باش بوه‌ له‌ که‌هه‌فته‌ی 16هه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌سپرینیان خواردوه‌.

توێژه‌ره‌وان داتای 16 تاقیکردنه‌وه‌یان شیکردۆته‌وه‌ 18907 به‌شداربووی تێدابوه‌.

ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ژه‌هراویبونی دووگیانی به‌ر له‌ هه‌فته‌ی 37 لای ‌خانمانی دووگیان به‌ڕێژه‌یه‌کی له‌به‌رچاو که‌متربوه که‌ ئه‌سپرینیان خواردوه‌، به‌ڵام کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بوه‌ لایان له‌دوای هه‌فته‌ی 37 و دواتر.

ژه‌هراویبوونی دووگاینی تێکچوونێکه‌ له‌وێڵاش و ‌جه‌سته‌ی خانمانی دووگیاندا و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ئاستی پرۆتینه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:51 0:00

XS
SM
MD
LG