Accessibility links

ڕابوون مەعروف: حکومەتی هەرێم کە پارتی و یەکێتی بەڕێوەی دەبەن ناتوانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا بکات


ڕابوون مه‌عروف
ڕابوون مه‌عروف

خۆپـیشاندانی ناڕەزایی دەربڕینشاری سلێمانی و ژمارەیەک شارۆچکەی تری هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتەوە وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ڕەوشی ناهەمواری خەڵک کە دووچاری بوون وەک گرفتەکانی لە ئاکامی قەیرانی دارایی و فەرمانڕەوایەتییەوە هاتونەتە ئاراوە و هەروەهاش کەمی خزمەتگوزاریـیەکان.

دیمەنێک لە خۆپیشاندانی ڕۆژی دووشەممەی سلێمانی
دیمەنێک لە خۆپیشاندانی ڕۆژی دووشەممەی سلێمانی

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکرد بەڵام دواتر بەهۆی بەشدارییەکی زۆری خەڵکەوە، هێزە ئاسایشییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دەدا لەڕێی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕژێنەوە.

خۆپیشاندەران لە چەند ناوچەیەکدا بارەگاکانی لایەنە سیاسییەکانیان ئاورداوە.

پێشتر سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری کردبوو بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر سیستەمی سیاسی و فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستان وەک ئاماژەی پێکردبوو تا هەرێمی کوردستان لە قەیرانەکان دەربێنێت.

ڕابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ناو خۆپیشاندانەکەوەبە دەنگی ئەمریکای گوت ئەم خۆپیشاندانانەی خەڵک بەردەوام دەبێت تا ئامانجی سەرەکی لێی دێتە دی وەک دەڵێت "ڕوخاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە."

ڕابوون مەعروف ئاماژەش بەوە دەکات کە شاری هەولێر لە دۆخێکی سەرکوتکردن و پۆلیسی سەپێندراوە، هەر بۆیە وەک دەڵێت ئەگەر ڕێگە نەدرێت لە ڕێی تێکۆشانی شەقامەوە حکومەتی هەرێم بڕوخێت و کۆتایی بهێنرێت بە فەرمانڕەوایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەوا لایەنە سیاسییەکانی ناڕەزاییان هەیە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتەی ئێستاڕێگە و ستراتیژیەتی تر دەگرنە بەر.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەخت هەیە لە نێوان ئەو لایەنانەی ناڕەزاییان هەیە بەرامبەر رەوشی هەرێمی کوردستان، ڕابوون مەعروف دەڵێت هیچ دیالۆگێکی فەرمیانە نییە لە نێوان ئەو لایەنانەدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:12 0:00

XS
SM
MD
LG