Accessibility links

ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم:سكاڵامان له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران تۆمار كردووه‌


ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم \ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم \ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ قه‌زای كۆیه‌،هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یبه‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌كان نزیكه‌ی (٢٠)خۆپیشانده‌ر به‌ده‌ستڕێژی گوله‌ برینداربوون به‌ڵام ده‌ڵێت:ئێمه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خۆپیشاندران تۆمار ده‌كه‌ین،ئه‌و ته‌قانه‌شی كرا و خه‌ڵك برینداركرا له‌ناو خۆپشانده‌ران خۆیانه‌وه‌ بوون زیاتر. "

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو خۆپیشانده‌رانی كۆیه‌ باره‌گای باره‌گای قایمقامیه‌ت و پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان سوتاند،هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی په‌لی باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیان تێكشكاند و فڕێیان دایه‌ ده‌ره‌وه‌.به‌ڵام كاتێك له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیدا كۆبونه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و ده‌ستڕێژی گوله‌یان كرایه‌ سه‌ر و نزیكه‌ی(٢٠)كه‌س برینداربوون،به‌وته‌ی شاهێد حاڵه‌كان و خۆپیشانده‌ران، ته‌قه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ده‌وروبه‌ری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌ڵبه‌ند. "

لای خۆیه‌وه‌ ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی " ئه‌و ته‌قانه‌ی كراوه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو له‌ناو خۆپیشانده‌ران خۆیانه‌وه‌ بووه‌،هه‌تا هێزی تێدابوو به‌ڵام به‌تێكه‌ڵی كرا و زیاتر له‌ناو خۆپیشانده‌ران خۆیان بوون. "

ئه‌گه‌رچی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سوتێنرا،به‌ته‌نها مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی ڕێگری له‌سوتانی كرا و پارێزراو بوو،به‌ڵام ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ بێت و وتی " پێشتر زانیاری ته‌واومان هه‌بوه‌ كه‌به‌رنامه‌یه‌كی وایان هه‌یه‌ بۆیه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌كۆ كرا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی دایاننابوو جێ به‌جێ كرد. "

ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم وتیشی " من خۆم له‌ناو حه‌وشه‌ی مه‌ڵبه‌ند پاسه‌وانێكی ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنم بینی كه‌چه‌كی پێبوو هه‌وڵی هێرش كردنه‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی دا خۆی پێی وتین به‌ڵام ئێمه‌ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان نه‌بوو. "

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی وتیشی " ئێمه‌ش له‌وه‌ تێناگه‌ین كه‌ گۆڕان خۆی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه‌ بوو كه‌چی مه‌كۆكه‌ی خۆشی سوتێنرا!. "

وتیشی "خۆپیشانده‌ران تێكه‌ڵ بوون،تێیدابوو حیزبی،تێیدا بو عه‌فه‌وی،به‌ڵام هه‌موو به‌ڵگه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران تۆماركراوه‌ فرمانی ده‌ستگیركردنیش له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ده‌ركراوه‌. "

سه‌باره‌ت به‌ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه‌،ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم وتی " ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ هه‌بێت بێگومان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وانیش تۆمارده‌كرێت چونكه‌ به‌ڕاستی به‌داخم بۆ ئه‌و ڕووداوه‌. "

XS
SM
MD
LG