په‌پێی کار و کاردانه‌وه‌کانی حکومه‌تی عێراق و لێدوانی زۆرینه‌ی سیاسیه‌کان باس له‌وه ئه‌که‌ن تا دوای هه‌ڵبژاردن پێناچێت عێراق هیچ بۆ کورد بکات، پرسیار ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن چی ئه‌گۆڕێت؟.
گۆڕانکاری ته‌رازوی هێز له‌هه‌رێمی کوردستان ج کۆڕانکاری له دۆخی په‌یوه‌ندی نیوان هه‌رێم و به‌غدا دێنێت؟.
ناوماڵی شیعه دووبه‌ره‌کی پێوه دیاره به‌تایبه‌تی له‌نیوان ماڵکی و عه‌بادی، له‌نێوان ئه‌م دوانه‌دا کامیان له‌ئاینده‌دا بۆ کورد سوودی لێئهبینرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کردوه.
دکتۆر به‌ختیار ده‌ڵیت "ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌م شێوه‌یه‌بێت عه‌بادی له‌گه‌ڵ کوردا ڕێکناکه‌وێت تادوای هه‌ڵبژاردن، چوونکه ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وێت به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن ڕه‌نگه له‌لایه‌ن شه‌قام و ده‌نگده‌رانه‌وه سزا بدرێت و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت".
هه‌وروها ده‌ڵێت "له په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تدا به‌رامبه‌ر به‌کورد هیچ جیاوایهک له‌نێوان عه‌بادی و مالکی‌دا نیه و ته‌جروبه‌مان هه‌یه و هه‌ردوکیمان تاقیکردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وه‌ختی مالکی مووچه‌ی فه‌رمنبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان بڕابێت، ئه‌وا له‌سه‌ر ده‌می عه‌بادیدا به‌رده‌وام بوه و کۆمه‌ڵیک دۆخی که هاتۆته پێشه بگره خراپتر بوه، هه‌ر له‌ڕووداوه‌کانی که‌رکووک و داخستنی فڕۆکاخانهوه چه‌ند حاڵهتێکیکه".