Accessibility links

یه‌که‌م ئاسمانگه‌ر که‌ توانی له‌ئاسماندا بێ به‌ستنه‌وه‌ هاتووچۆ بکات له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا کۆچی کرد


هیوستن – ئاسمانگه‌ری ناسا (بروس مه‌ککاندلێس)که‌ یه‌که‌م که‌س بوو توانی له‌ئاسماندا بێ به‌ستنه‌وه‌ هاتووچۆ بکات له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی‌کرد.

له‌ساڵی 1984دا بروس به‌ (جێت پاك سپه‌یس واڵکه‌ر) که‌ ئامێرێکه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی تاکه‌ که‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ئاسمان به‌کاردێت، توانی بۆ زیاتر له‌ 90 مه‌تر له‌ فڕۆکه‌ی چالنجه‌ر له‌ئاسمان دوورکه‌وێته‌وه‌.

سیناتۆر جان مه‌که‌ین له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ووتی "وێنه‌ی دیاری بروس که‌ به‌خێرایی له‌ئاسماندا دوورده‌که‌وێته‌وه‌، نه‌وه‌ی زۆری له‌ ئه‌مریکایه‌کان بزواند که‌ هیچ ڕێکریه‌ک له‌به‌رده‌م توانای مرۆڤایه‌تیدا نیه"، جان مه‌که‌ین سیناتۆری ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا و ماککاندلێس له‌ ئه‌کادیمیای سه‌ربازی ده‌ریاوانی ئه‌مریکا هاورێی خۆێندن بوون.

ڕۆژی هه‌ینی ناوندی جانسن بۆ ئاسمان سه‌ر به‌ر ناسا ڕایگه‌یاند، مه‌ککاندلێس ڕۆژی 5 شه‌ممه‌ کۆچی کردوه‌ و هیچ ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌باه‌ره‌ی هۆکاری مردنیه‌وه‌ نه‌دا.

ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌فیونه‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

شیکاگۆ (ڕۆیته‌رز) - به‌رپرسانی وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵین که‌رتی ته‌ندروستی که‌مبوونه‌وه‌ی ماده‌ی ئه‌فیونی پێوه‌دیاره‌، بۆته‌ هۆکاری به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵاتی تووشبوون به‌ هه‌وکردنی چگه‌ر جۆری (سی) ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ وه‌رگرتنی ئه‌فیونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ڕێگای سرنجه‌وه‌. ده‌شڵین بۆ دووهه‌م جاره‌ ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌ن له‌ ئه‌مریکا که‌م ده‌بێته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌کانی ناوه‌ندی دژ به‌ نه‌خۆشیه‌کان و چاره‌سه‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌خات، له‌ساڵی 2016دا 63 هه‌زار که‌س به‌هۆی بڕی زیاتری ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، واته‌ به‌رزنوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌ 21% به‌راورد به‌ساڵی 2015.

زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ته‌مه‌نی نێوان 25 بۆ 54 ساڵ بوون.

جان ئۆرباچ، به‌رپرسی گرووپی Trust For America's Health که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رگری له‌ مافی ته‌ندروستی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌کارهێنانی فنتانیل و ماده‌کانی‌دیکه‌ی ئه‌فیونی دروستکراو، به‌مش ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان گه‌شتۆته‌ 19410 له‌ساڵی 2016دا، 9580 له‌ساڵی 2015دا 5540 له‌ساڵی 2014دا.

هه‌ورها گرووپه‌که‌ بڵایکرده‌وه‌ هیرۆین به‌رپرسه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانی 15500 که‌س و مه‌وادی هێورکردنه‌وه‌ی ئازار که‌ به‌ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشک وه‌رگیراوه‌ 14500 حه‌ڵه‌ت بوه‌.

پیاسه‌کردن له‌باخ و به‌خچه‌دا بۆ ته‌ندروستی به‌سوودتره‌ له‌ڕۆشتن به‌شه‌قامدا.

(ڕۆیته‌رز) – توێژینه‌وه‌یه‌کی بریتانیا ده‌ڵیت که‌سانی گه‌وره‌ ته‌مه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ وه‌رزشی ڕۆشتن ده‌که‌ن، ده‌بێت له‌ قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌کان به‌دووربن و له‌بری ئه‌وه‌ ڕووبکه‌نه‌ باخ وباخچه‌کان بۆ ناوچه‌ی هه‌وای پاک، چوونکه‌ هه‌وای پیس سوودی وه‌رزش که‌م ده‌کاته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وان له‌ له‌نده‌ن بێ ده‌ستنیشانکردن 119 ئافه‌ره‌ت و پیاویان هه‌رلبژاردوه‌ ته‌مه‌نیان 60 ساڵ و به‌روژوور بوه‌، 2 کاتژمێر پیاسه‌ به‌که‌ن له‌ 2 چێگای جیاوازدا، یه‌که‌م له‌ (هاید پارک) که‌جێگایه‌کی هێمنه‌و هاتووچۆی که‌مه‌، دووهه‌م له‌ شه‌قامی ئۆکسفۆرد که‌ ناوچه‌یه‌کی بازرگانی قه‌ره‌باڵغه‌ له‌شاره‌که‌دا و جۆره‌ها ئۆتۆمۆبێلی پێیدا تێده‌په‌ڕێت.

تیمی توێژینه‌وه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وای له‌هه‌ردوو کاتی پیاسه‌کردنه‌که‌دا کردوه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ توانای سی‌یه‌‌کان و گیرانی لوله‌کانی خوێنی به‌رشداربوان کردوه‌.

توێژینه‌وه‌که‌ بۆی ده‌رکه‌وتوه‌ پیاسه‌ کردن له‌ (هاید پارک) توانی سی‌یه‌کانی به‌شداربوانی به‌رزکردوه‌ته‌وه‌ و گیرانی لوله‌کانی که‌مکردوه‌، به‌ڵام کاتێک له‌ شه‌قامی ئۆکسفۆر پیاسه‌یان کردوه‌ توانی سی‌یه‌کانی به‌شداربوان که‌م بوه‌ و ئه‌گه‌ری گیرانی لووله‌ی خۆێنیان به‌رزبۆته‌وه‌.

کیان شۆنگ له‌ زانکۆی ئه‌مپریال له‌له‌نده‌ن له‌مباره‌یه‌وه‌ ووتی "ته‌نها پیاسه‌کردن بۆ 2 کاتژمێر له‌ ڕۆژێکدا سوودی بۆ هه‌ناسه‌دان و لوله ‌ده‌ماره‌کانی خوێن و دڵ هه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ 24 کاتژمێر دوای پیاسه‌کردنه‌که‌، ئه‌مش خۆی له‌خۆیدا ئاکامێکی نوێیه‌، به‌ڵام ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی زیاتر سه‌ر ده‌سوڕمێنێت له‌کاتی پیاسه‌کردندا ئه‌گه‌ر ژینگه‌که‌ پیس بێت ئه‌وا مرۆڤ سوود له‌و وه‌رزشه‌ نابینێت.

توێژینه‌وه‌ی پێشتر ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی و کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی به‌ پیسبوونی ژینگه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ تۆزی ڕه‌شی تایه‌ی ئۆتۆمبێل و دووکه‌لی ماشێن، ئه‌گه‌ری مه‌ترسی به‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و سی و مردن به‌هۆیانه‌ به‌رزکاته‌وه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:21 0:00

XS
SM
MD
LG