ساڵی 2017 کۆمه‌ڵیک ڕووداوی تێدابوو سه‌رباره‌ت به‌کورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشتر جیاواز بوو، ئه‌وه‌ی ڕوویدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر کوورد به‌گشتی چۆن بوو؟
ڕیفراندۆم له‌سه‌ه‌رتاوه ئومێدی به‌خشی به کوورد به‌گشتی، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی که‌رکووک دواتر به نائومێدی شکایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د وانی نووسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه.
وانی ده‌ڵێت بۆ کورد ساڵی 2017 ساڵێکی شووم بوو، به‌تایبه‌تی ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبه‌ر.
ده‌ڵشێت ده‌بوو پێش ڕیفراندۆم ماڵی کورد ته‌با بکرایه و به‌و شپرزه‌یی‌یه و دووبه‌ره‌کیه نه‌چووینایته ئه‌و ڕیفراندۆمه، هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌وبوو.
هه‌روه‌ها د‌ڵێت ده‌بێت له‌و هه‌ڵانه سوود و په‌ند وه‌رگرین، په‌یوه‌ندی ده‌ره‌کیمان زۆر لاوازه، ده‌بێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دامه‌زراوه بێت نه‌ک میلشیا.