هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک ئەگەری گەورەدان کە بەڕای چاودێران پاڕسەنگی پڕۆسەکە بەتەواوەتی یەکلایی دەکەنەوە؛ کە بریتین لە کرانەوەو و داخرانی لیست و ناوی کاندیدەکان و ئایا حیزبەکانی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکەن کە بگەڕێنەوە بۆ 25 ساڵ لەمەوبەرو بە لیستی داخراو لە هەڵبژاردنەکاندا دابەزن یان بە لیستی کراوە یان نیمچە کراوەوە دادەبەزن؟ ئایا تۆماری دەنگەدەرانی هەرێم هەر بەو هەموو کەموکوڕییەوە بەردەوام دەبێت کە زیاد لە 218 هەزار ناوی مردووی دەنگدەری تیادا ماوە و زیاد لە 900 هەزار دەنگدەری دووبارەو چەندبارەو ساختە تا ئەوڕۆکە بوونیان هەیە؟ یان بە سیستمی بایۆمەتری کار بۆ سازکردنی دەنگدان و هەڵبژاردنێکی بێ خەوش دەکرێ؟
ئاسۆ جەبار سەبارەت بە کۆی ئەو پرسانە لەگەڵ بەڕێوبەری رێکخراوی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن ئارام جەمال دا وتووێژێکی سازکردووە...
ئارام جەمال دەڵێت "لەهەرێمی کوردستاندا 4 هەڵبژاردن کراوە، سیانیان بە لیستی داخراو بووە."
دەشڵێت "لیستی داخراو لەهەموو روویەکەوە زەرەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراتی دەدات."
هاوکات "لیستی داخراو ڕێ خۆشدەکات بۆ ئەو عەقڵیەتەی کە لەناو حیزبی کوردیدا باڵادەستە..."
ئارام جەمال سەبارەت بە ناوە ساختەکانی تۆماری دەنگدەرانیش دەڵێت "لە ساڵی 1992 ەوە کێشەی تۆماری دەنگدەرانمان هەڵگرتووەو تا ئێستا داویانە بە شانیاندا." هاوکات "ئەم تۆمارە پڕێتی لەناوی مردوو ناوی دووبارەو دەبارە..."
دەشڵێت "دەیان هەزار دەنگی کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کارتی شوناسیان بۆ دەرهاتووەو بەشداری دەنگدانیان کردووە.."
ئەوان دەخوازن و دەڵێن "ئێمە دەمانەوێت دەنگدەر لەهەڵبژاردنەکاندا بابەتی سەرەکی بێت نەوەک حیزب."
ئارام جەمال دەڵێت "ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لەهەڵبژاردنەکانی تر لەبەرئەوەی وا چاوەڕواندەکرێت نەخشەی سیاسی بگۆڕێت."