(ڕۆیته‌رز) - توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌رده‌خات کارمه‌ندانی مێشکیان ماندوو ده‌بێت ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌کره به‌رزده‌بێته‌وه به‌راورد به‌و که‌سانه‌ی تووشی ئه‌و فشاره نابن.
توێژه‌ره‌وان ئاماری 3730 کارمه‌ندیان شیکردوه‌ته‌وه له پیشه‌سازی نه‌وتدا له‌چین، هیچ له‌کارمه‌ندان له‌سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌دا تووشی شه‌کره نه‌بوون.
به‌ڵام توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین دوای 12 به‌دواداچوون ئه‌وانه‌ی ئه‌رکیان هه‌بوه ئه‌گه‌ری هیلاکبوونی میشکی تێدا بوه به‌ڕێژه‌ی 57% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌شه‌کره زیاتر بوه.
ئه‌گه‌ری تووشبوونیش له‌هه‌مانکاتدا بۆ 68%ی کارمه‌ندان به‌رزبۆته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی تووشی گرفتی گوونجاندن بوون، وه‌ک پشتیوانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌هاوڕێ و که‌س و کار، یاخوود ئه‌و کاتانه‌ی له‌چالاکی کاتبهسهربندندا به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
میکا کیفیماکی توێژه‌ره‌وه له کۆلیجی له‌نده‌ن له بریتانیا (لهتوێژینهوهکدا به‌شدار نه‌بوه)، ده‌ڵێت " گۆڕانکاری له‌کاردا له‌وانیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به‌شه‌کره هه‌بێت".
ده‌شڵێت "بۆیه خۆپاراستن و په‌یڕه‌وکردنی ژیانێکی ته‌ندروست و ڕاگرتنی کێش به‌ته‌ندروستی له‌کاتی پشێویه‌کانی کاردا پێویسته".
رێکخراوی ته‌ندره‌ستی جیهانی ده‌ڵێت نزیکه‌ی (1 له 10 )ی که‌سانی گه‌وره له‌ساڵی 2014دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون، نه‌خۆشیه‌که‌ش به‌هاتنی ساڵی 2030 ده‌بێته حهوتهمین گه‌وره هۆکاری مردن.
زۆرینه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ش تووشی جۆری دووهه‌می شه‌کره بوون، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به قه‌ڵه‌وی و چوونه ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه، له‌کاتێکدا ڕووده‌دات له‌ش چیدی ناتوانێت ئه‌نسۆلین وه‌ک پێویست به‌رهه‌م بێنێت بۆ گۆڕینی شه‌کر له خۆێندا بۆ وزه، هه‌روه‌ها فه‌رامۆشکردنی چاره‌سه‌ر له‌وانیه ببێته هۆکاری زیان لێکه‌وتنی هه‌سته‌ده‌مار و بڕینه‌وه‌ی په‌ل (ده‌ست وقاچ) و هه‌روه‌ها گوێربوون و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و سه‌کته‌ی مێشک.
توێژینه‌وه‌که بۆی ده‌رکه‌وتوه له‌نێوان فاکته‌ره‌کاندا خۆکونجاندن کاریگه‌ری له‌سه‌ر تووشبوون به شه‌کره هه‌بوو، هه‌روه‌ها که‌مبوونه‌وه‌ی گرنگیدان به‌خۆ و که‌مبوونه‌وه‌ی توانای گوونجاندنی مێشک.
هندستان سه‌ته‌لایتی ژماره 100 بۆ خولگه‌ی زه‌وی ده‌نێرێت.
(ڕۆیته‌رز) - ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هیندستان سه‌ته‌لایتی ژماره 100ی بۆ خولگه‌ی زه‌وی نارد و سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵات "ناریندارا مودی" ده‌یه‌وێت وڵاته‌که‌ی بکاته گۆڕه‌پانێکی جیهانی بۆ خزمه‌تگوزاری ئاسمان به تێچوونی که‌م.
به‌تێکرا ڕۆژی هه‌ینی هیندستان 31 سه‌ته‌لایتی بچووکی بۆ ئاسمان نارد. نیوه‌ی سه‌ته‌لایته بچووکه‌کان یاخود ئه‌وانه‌ی زۆر بچووکن له ئاسماندا سه‌ربه ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه، ئه‌وانی دیکه‌ش هی هیندستان، که‌نه‌دا، فینله‌ندا، فه‌ره‌نسا، کۆریای باشوور و بریتانیان.
سه‌رۆک وه‌زیران مۆدی له جریوه‌یه‌کدا له‌سه‌ر تویته‌ر نووسیبووی " هه‌ڵدانی سه‌ته‌لایتی ژماره 100 له‌لایه‌ن ڕێکخراوی توێژینه‌وه‌ی ئاسمانی هیندستان، ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌کان و داهاتووی به‌رنامه‌ی ئاسمانیی پرشنگداری هیندستان ده‌رده‌خات".
بوودجه‌ی به‌رنامه‌ی ئاسمانی هیندستان ساڵانه 4 ملیار دۆلاره، حکه‌مه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران مودی به‌هیوایه دوا هه‌ڵدانی سه‌ته‌لایت ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی به‌شی گه‌وره‌ی که‌رتی ئاسمانی جیهانی به‌ده‌ستبێنێت ئه‌وه‌ی به زیاتر له 300 ملیار دۆلار داده‌نرێت.
حکومه‌تی هیندستان پروپاکهنده بۆ به‌رنامه ئاسمانیه‌که‌ی ده‌کات وه‌ک نموونه‌یک بۆ تێچوونی که‌م، له‌مانگی 2ی ساڵی ڕابردودا 104 سه‌ته‌لایتی برده ئاسمان زۆرینه‌ی بۆ کۆمپانیاکانی ده‌روه‌ی وڵات بوو.
هیندستان نوێترین سه‌ته‌لایت بۆ چاودێری سنوور و به‌ده‌ستهینانی وێنه‌ی ڕوونی ئاست به‌رز به‌کاردێنێت.
گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاری ڕه‌گه‌زی کیسه‌ڵی ده‌ریا هه‌یه
سیدنی – ئوسترالیا - توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رپرسیاره له زیادبوونی ڕه‌گه‌زی مێی کیسه‌ڵ له‌به‌ربه‌ستی شیلانی باکوور له‌که‌ناری ئوسترالیا.
زاناکانی به‌رێوبه‌رایه‌تی نیشتمانی ئۆقیانووسه‌کان و به‌رگی هه‌وا له وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵین "پله‌ی گه‌رمای پێویسته بۆ پیتاندنی هێلکه‌ی کیسه‌ڵ به‌رپرسیاره له‌ده‌ستنیشانکردنی ڕه‌گه‌زیان". هه‌ره‌وها ئاگاهی ده‌دات له‌وه‌ی دۆخی گه‌رمتر ناسه‌نگی مه‌ترسیدار له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ده‌خاته‌وه.
وێژینهوهیهک له‌سه‌ر 200 هه‌زار کیسه‌ڵی سه‌وزی ده‌ریا کراوه ده‌رده‌خات له به‌شی باکووری بهربرستی شیلانی که‌ناری ئوسترالیا زۆرینه‌یان مێن.
توێژینه‌وه‌که مه‌ترسی ده‌ربڕیوه له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی له‌ناوچوونی ئه‌و جۆره کیسه‌ڵه.
یه‌کێک لهوچارهسهرانهی بۆ ئه‌م گرفته پێشنیار کراوه، دانانی که‌پر و ده‌واره له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی ده‌ریا بۆ سێبه‌رکردن و مانه‌وه‌ی لمی که‌نار به‌ساردی به‌وپێیه‌ی کیسه‌ڵ هێلکه‌ی له‌ژێر لمی که‌ناردا داده‌نێت.