Accessibility links

هۆشیار عه‌بدوڵا: سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدراڵیبن


Hoshyar Abdulla
Hoshyar Abdulla

دادگای فیدرالی عێراق بڕیاریدا هه‌ڵبژاردن له‌کاتی خۆیدا بکرێت و ڕه‌تی کرده‌وه‌ دواکه‌وێت، ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت و هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت. بۆچی هه‌ندێک لایه‌ن جه‌ختیان ئه‌کرده‌وه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌کریت. له‌ده‌ستدانی ناوچه‌کان له‌پارێزگای که‌رکووک چکاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌بێت. هه‌ندێک لایه‌ن بانگه‌شه‌ بۆ بایکوتکردنی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ تاچه‌ند بۆ کورد به‌سوود ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا زیانه‌کانی چیه‌؟

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه‌.

هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت "ده‌بێت هه‌موان پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدراڵی بن، هه‌موو جۆره‌ جیاوازیه‌ک له‌نێوان دامه‌زراوه‌ شه‌ڕعیه‌کانی عێراقدا یه‌کلا ده‌کاته‌وه‌، بۆیه‌ په‌رله‌مانی عێراق هیچ ده‌رفه‌تێکی له‌به‌رده‌مدا نیه‌ بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی".

سه‌باره‌ت به‌داوای هه‌ندێک لایه‌ن به‌نه‌کردنی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت "هێزه‌ سوونیه‌کان پاساویان ئه‌وه‌یه‌ ئاواره‌کانی ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیکه‌ی 2 ملێۆن که‌س بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌کانی ئه‌وان دۆخێکی له‌باریان بۆ هه‌ڵبژارنی نوێنه‌ری خۆیان نیه‌، ".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "لایه‌نه‌ کوردیه‌کان دابه‌ش بوون، فراکسێۆنی گۆڕان به‌راشکاویی دژ به‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بوو، تاڕاده‌یه‌کیش کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات و یه‌کگرتوی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بوون، یاسای هه‌ڵبژاردنیان به‌ یاسای موازه‌نه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ گوایا کیشه‌یان له‌سه‌ر یاسای موازه‌نه‌ هه‌یه‌".

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:41 0:00

XS
SM
MD
LG