بۆ بنبڕکردن یاخوود که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراک و
ده‌رمان له وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا پلانی بۆ ساڵانی داهاتوو هه‌یه، ئالوده‌بوون به‌چگه‌ره‌وه بنبڕکات یاخود هیچ نه‌بێت ڕێژه‌ی جگه‌ره‌کێشان زۆر که‌مکاته‌وه.
پلانه‌که له 2 به‌ش پێکدێت:
یه‌که‌م، که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بوونی نیکۆتین له‌جه‌گه‌ره‌کدا، به‌شێویه‌ک ئالووده‌بوونی لێنه‌که‌وێته‌وه.
دووهه‌م: ئه‌و‌انه‌ی هه‌ر ناتوانن ده‌ستی لێ هه‌ڵگرن، جۆرێک بکێشن مه‌ترسی که‌متربێت و کیشانی کووشنده نه‌بێت.
کینیت وارنه‌ر، برۆفیسۆر له‌کۆلێجی ته‌ندره‌ستی گشتی له‌زانکۆی میشگین ده‌ڵێت " ئه‌م ته‌نها پرسه مشتومڕی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت ، له‌ڕاستیشدا دابه‌شنوونی پیوه دیاربوه له 40 ساڵی ڕابردوودا که توێژینه‌وه و پلانی سیاسه‌تی دژ به تووتن په‌یڕه‌و ده‌کرێت".
له‌م مانگه‌دا به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆراک و ده‌رمان ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌جگه‌ره‌کیشان، پێشبینی ده‌کرێت به‌منزیکانه ئه‌و پڵانه ده‌ستپێبکات و بۆچه‌ند ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی نیکۆتین له‌جگه‌ره‌دا. له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاژانسه‌که کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌کات ده‌رباره‌ی جێگره‌وه‌ی جگه‌ره، ئه‌وه‌ی کۆمپانیای فیلیپ مۆریس ئینته‌رناشناڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و له‌مانگی 2ی داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی بدرێت ئه‌و کۆمپانیایه ده‌ستبه‌کاربێت یان نا.
وه‌زیرانی 70 وڵات داوای گرنگیدان به ته‌ندروستی گیانداران ده‌ده‌ن
هامبۆرگ (ڕۆیته‌رز) – وه‌زیرانی کشتوکاڵی 70 وڵات له‌به‌ڕلین کۆبونه‌وه و ووتیان "ده‌بێت گرنگی زیاتر به ته‌ندروستی ئاژه‌ڵانی کێلگه‌کان بدرێت و ده‌رمان پێدانیان بۆ خێرا گه‌وره‌کردنیان ڕاگیرێت".
له‌ڕاگه‌ێندراوی کۆتایی ده‌هه‌مین کۆنفرانسی به‌ڕلین بۆ وه‌زیرانی کشتوکاڵ هاتوه "پێویستی به ئاستێکی جیهانی هه‌یه بۆ چاکردنی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ و چاودێریان، له‌ڕێگای بانگهێشتکردن بۆ ڕێوشوێنی باشتر په‌یوه‌ندیدار به‌زاوزێی بایۆلۆجیان به‌سه‌لامه‌تی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری".
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌که گرنگی داوه به پته‌وکردنی هاریکاری نێوده‌ڵه‌تی "له‌پێناو به‌رده‌وامبونی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵان و زاوزێیان به‌به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه".
وه‌زیران به‌ڵێنیان داوه له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه و مه‌شق پێکردن گرنگی به ته‌ندروستی ئه‌ژه‌ڵان و چاودێریان بده‌ن.
ئاماژه‌یان داوه به پێویستی باڵانسکردن له‌گۆشت خستنه بازاڕه‌وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی داره به ته‌ندروستی گشتی و به‌کارهێنانی باشتری سه‌رچاوه‌کان.
کرستیان شمێت وه‌زیری کشتوکاڵی ئه‌ڵمانیا دوای کۆبوونه‌وه ووتی "په‌یوه‌ندی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان به ته‌ندره‌ستی مرۆڤه‌وه پرسێکی دیکه‌ی زۆر گرنگه".
ووتیشی "ئه‌مه ڕوونه به‌تایبه‌تی به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌خۆشی ئاژه‌ڵان که له‌وانه‌یه بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه و کێشه‌ی به‌رگری بۆ ده‌رمان".
سه‌رۆک ترامپ به‌مزوانه بڕیار ده‌رباره‌ی وزه‌ی سۆلار بۆ پیشه‌سازیی ده‌دات
لۆس‌ئه‌نجلس / واشنتن – هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ ووتی "به‌مزوانه بڕیارێک ده‌رباره‌ی دانانی باج له‌سه‌ر ئامێری وزه‌ی سۆلاری هاورده‌کراو ده‌درێت".
پیشه‌سازیی وزه‌ی خۆر به‌نیگه‌رانیه‌وه ده‌روانێته بڕیاره‌که، به‌وپێیه‌ی کاریگه‌ری فراوانی له‌سه‌ر که‌رتی ئه‌و پیشه‌سازیه ده‌بێت.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی خۆجه‌یی سود له‌و بڕیاره وه‌رده‌گرن که دژ به هاورده‌کردنی ئه‌و ئامێرانه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نرخیان هه‌رزانتره و گومرگیان له‌سه‌ر نیه.
له‌وتێژێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز سه‌رۆک ترامپ ڕه‌تیکرده‌وه باس له‌که‌یسه‌که باکات – ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن کۆمپانیای خۆچه‌یی‌یه‌وه داوای خسته به‌رده‌م دادگا و سکاڵای تۆمارکرد – به‌ڵام سه‌رۆک ترامپ نیگه‌رانی ده‌ربری ده‌رباره‌ی هاورده‌کردنی ئه‌و پیشه‌سازیه له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆجه‌یی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان.