جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئوردنی کرد لە دووهەم وێستگەی گەشتەکەدا بۆ مەبەستی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست. مایک پاش وتووێژەکانی لە میسر گەیشتە ئوردن.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕۆژی یەکشەممە لەگەل شا عەبدوڵای ئوردن لە عەمان کۆبۆوە هاوکاتی توڕەبوونەکانی وڵاتانی عەرەب لەسەر دانپیانانی ئورشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.
پێنس ئەو هەنگاوەی پشتڕاست کردەوە بەڵام گوتی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە هەمو توانایەوە کار دەکات بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان.
مایک پێنس گوتی " سەرۆک ترامپ بڕیاری مێژویی دا بۆ دانپیانانی ئورشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل، بەڵام بە ڕوونی ئەوەشی گوتووە لەو بڕیارەدا کە ئەگەر هەمو لایەنەکان کۆک بن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیوەستە بە چارەسەری دوودەوڵەتی. ئێمە وابەستەین بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی."
ئەم بڕیارەی سەرۆک تراپ بوو بەمایەی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە جیهانی عەرەبیدا لەبەر ئەوەی مزگەوتی ئەلئەقسا لە ئەورشەلیمە، کە سێهەمین شوێنی پیرۆزی ئاینییە بۆ موسوڵمانەکانی جیهان. شا عەبدوڵا بە پێنسی گوت دەبێت ئورشەلیم پایتەختی دەوڵەتی داهاتووی فەلەستین بێت.
پێش سەردانەکەی بۆ ئوردن پاش سەردانێکی بوو بۆ قاهیرە و لەوێ بەڵێنیدا ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی میسر لە شەڕی دژ بە تیرۆرسمدا. و پاشان پێنس سەردانی ئیسرائیل دەکات.