تورکیا وەکو باس دەکرێ دەمێکە خۆێ ئامادە دەکات و بە دوواێ بەهانەدایە بۆ ئەوەی هێڕش بکاتە سەر ئەفرین. تورکیا لە کاتێکدا هێڕش دەکاتە سەر ئەفرین کە هێزەکانی روسی لەوێدا جێ جێگیرن و هێزەکانی ئەمەریکاش ئەوەندە دوور نیین. کەسانێک سەریان سوڕ ماوە بۆ ئەو بێدەنگیە.
دکتۆر هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵێ درووستە بە راستی لەو چەند رۆژەدا هەڵویستی وڵاتان ئەمەریکا ، روسیا، کردەوەکەی تورکیا هەموو زۆرگوماناویە، ئەوەی کە روونە و دەتوانین بە سەراحەت و بە بێ گومان قسەی لە سەر بکەین خۆڕاگری گەلی کوردە لە رۆژئاوای کوردستان، حەقانیەتێک کە هەیانە، پشتێوانیەک کە کۆمەڵگاێ ئەکادمیک، کۆمەڵگاێ نیونەتەوەیی، کەسایەتیەکانی وەکو نووام چومسکی، مرۆڤە دڵسۆزەکان، چالاکانی مافی مرۆڤ لێ دەکەن، ئەو بەشەی کە نادیارە سیاسەتی جیهانیە وە ئەو بەشەی کە دیارە خۆڕاگری و حەقانیەتی کوردە".
دکتۆر هێمن هەر وەها دەڵێت " تورکیا لە قۆناغی یەکمدا ئەگەر بۆ بکرێ و بۆێ بگونجێ و لێ گەرێن، نەک ئەفرین، پێی خۆشە هەمووێ رۆژئاوای کوردستان تەخت بکا و داگیر بکا، وە ئەگەریش بۆێ نەکرێ لایەنی کەم ئەفرین داگیر کا و ئەو پەیوەندیەی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ نزدیکبوونەوەی سنوورەکانی ئەودیوی سوریا و نزدیکبوونەوەی لە دەریای مدیترانە پووچەڵ بکاتەوە یا هەڵیبوەشێنیتەوە، ئەگەر پێی نەکرێ سێ، چوار دانە ئیمتیازات لە سوریا، روسیا لە ئەمەریکا وەرگرێ وە یاخود لە دانیشتنەکانی سۆچیدا نەهێڵی کورد بەشدار بێت ".
دکتۆر هێمن دەشڵێت " تورکیا دۆڕاوێکە، دۆڕاوێکیش نییە کە پێیداچوونەوە بە هەڵەکانیدا بکا، بەڵکو بە هەڵەییکی دووبارە، تەنانەت بە ئیحتمالی سەرکەوتنێکی کەم دەیەوێ هەڵەکانی رابوردووێ قەرەبوو بکاتەوە، وە من پێیم وایە ئەو سیاسەتە مەحکومە بە شکست و دۆڕان".