رێکخراوەی رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە(هەڕەشە) لە بەیاننامەیەکدا نگرانی خۆێ دەربڕیوە لە بارەی بە کارهێنانی چەکی ساختی ئەڵمانیا لە لایەن تورکیاوە دژ بە هاووڵاتیانی سڤیل لە ئەفرین.
دیارە چەک بۆ شەڕ و خۆپاراستنە، بەڵام لەو سەودا و بازرگانیانەی چەک کە لە نێوان وڵاتانی پێشەسازی چەک و ئەو ئەووڵاتانەی چەکیان پێی دەفرۆشی چ جورە مەرج و بەندێک هەیە؟
بگرە ئەگەر مەرج و بەندێش لە ئارادا بێت، ئاخۆ تا چەند پەیرەو کراوون و تا چەند پەیرەو دەکرێن؟
دکتۆر کهمال سهیدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "بەرلە چەند رۆژێک ئێمە لە کوردی ئەفرینەوە بیستمان و لە تەلفزیونەکانی ئەڵمانیاوە بینیمان leopard 2 tank تانکی ئەڵمانی لە شەری ئەفرین دا لە لایەن تورکیاوە دژ بە هاووڵاتیان بە کار دێت، لە یاسای بنچینەیی ئەڵمانیادا خاڵێک هەیە کە نابێ چەکی ئەڵمانیا لە هێڕشی لەشکەریدا لە شەر دژ بە لایەنێکدا کە پەلاماری تۆێ نەدابێت بە کار بهێنیت، واتە تۆ پەلاماری لایەنێک بدەیت کە پەلاماری توێ نەداوە، ئەمە شەڕی خۆ پاراستن نییە، تورکیا ئەو مافەی نییە، وە پاش ئەوەی ئێمە ئەم نووچەمانە بڵاو کرد، میدیای ئەڵمانیا بە بەربڵاوی باسی لەسەر کرد، وە شارەزایەکی سوپای ئەڵمان پشت راستی بەکار هێنانی ئەو تانکانەی کرد لە لایەن تورکیاوە".
دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەلێت " ئێمە بەردەوامین لە چالاکیەکانمان بۆ ئاگادارکردنەوەی رای گشتی ئەڵمانیەکان بۆ فیشار دروستکردنە سەر وەزیری کاروبارەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا Sigmar Gabrielلەبەر ئەوەی تورکیا تانکێکی زۆری ئەڵمانیا لەم پەلامارەدا بە کار دێنی و بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەم شەڕە رابگرێ لەبەر ئەوەی قوربانیانی ئەم شەڕە هاووڵاتیانی سڤیلە لە ئەفرین ".
دکتۆر کەماڵ دەشڵێت " ناتۆ لەم شەرەدا تاوانبارە لەبەر ئەوەی لە رووێ لوجستیکەوە ئامرازەکانی لە دەست رەسی و لە بن دەستی تورکیادایە، هەر زارۆکێک لە ئەفرین بکوژرێ، هەر دارێکی زەیتون بسووتێنرێ ناتو ، روسیا و تورکیا تاوانبارن ".