Accessibility links

مونیرە عوسمان: پێشمەرگە 90 رۆژە چارەکە موچەیەکی وەرنەگرتووە


هاوکاتی قەیرانی ئابوری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان؛ سەرجەم ئەو گرفتە ئابوری و ئیداری و سیاسیانەی کە تا ئەوڕۆکە لەنێوان هەرێمەکەو حکومەتی عێراقدا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە. هەر لەسەروەختی ئەو قەیرانانەوە دەنگی ئەمریکا ورد بەدواداچوون و وتووێژی تایبەت لەو بارەیەوە لەگەڵ ئەکادیمیست و سیاسەتمەنداران و ئابوریناسان و پەرلەمانتاراندا سازکردووە...بەشێک لەچاودێران و شرۆڤەکاران پێیانوایە قەیرانەکانی ئێستای هەرێمەکە پەیوەندییەکی قوڵیان هەیە بە کەڵەکەبوونی تێکڕای قەیرانەکان لە ساڵانی 2003 ەوە تا ئەم سەروەختە..

ئاسۆ جەبار بۆ هەڵدانەوەی بەشێکی دیکەی ئەو دۆسێیانەو وتووێژ لەبارەیانەوە؛ وتووێژی لەگەڵ پەرلەمانتاری لیستی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان خاتوو مونیرە عوسماندا کردووە...

مونیرە عوسمان دەڵێت "ئێمە دەبێت دان بەو راستییەدا بنێین کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم بەرامبەر حکومەتی ناوەند شکستی هێناوە لەهەموو رووەکانەوە؛ هەم لەڕووی سیاسییەوە هەم لەڕووی ئیدارییەوە."

دەشڵێت "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تەنازولاتێک بکات لەپێناو ئەوەی حکومەتی عێراقی هەوڵبدات ئەو بەشە بودجەیە بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکات لەپێناو دابینکردنی موچەی فەرمانبەراندا."

سەبارەت بە بارودۆخی خەڵک و پێشمەرگەش مونیرە عوسمان دەڵێت "پێشمەرگە 90 رۆژە چارەکە موچەیەکی وەرنەگرتووە."

"هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئێستاکە لەدۆخێکی هێجگار خراپ و ناهەمواردان."

هاوکات دەشڵێت "بەشێکی زۆر لەکەرتی پەروەردە پەکی کەوتووە هەروەها کەرتی تەندروستیش؛ تەنانەت لەشاری سلێمانی لەنەخۆشخانەکاندا ناتوانیت دەرزییەکی پاراسیتۆڵت دەستبکەوێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:27 0:00

XS
SM
MD
LG