Accessibility links

سالار مەحمود: لەنێوان بەرگری لە خەڵکی عەفرین و سوپای داگیرکەری تورکیادا بێ لایەنی نییە


لەشکرکێشی تورکیا و گروپە توندڕەوەکان بۆ سەر عەفرین و یەکینەکانی پاراستنی گەل نزیکەی 10 ڕۆژە بە چڕی بەردەوامە، سەرباری بانگەشەکانی تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە لەماویەکی کەمدا بەڵام وا دەرنەچوو. بەکارهێنانی نزیکەی 100 فڕۆکەی جەنگی و سەدان تۆپ و تانک و زرێپۆش و موشەک بۆ بۆردومانکردن و بۆمبارانکردنی ناوچەکانی عەفرین تێکڕا چەندین منداڵ و خەڵکی ئەو ناوچانە گیانیان لەدەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون، ئەمە بێجگە لە زەرورزیانی ماڵی و شارستانی لە ئاوەدانی و ناوچە دێرینەکان.

هاوکات لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە ناڕەزایی بەرامبەر ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیا و هاوکات بۆ پشتیوانی عەفرین و خەڵکی عەفرین سازکران. بەڵام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پاش دە رۆژ بڕیاردەدەن کە ئەم هەفتەیە کۆببنەوە...

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سالار مەحموددا وتووێژێکی سازکردووە..

سالار مەحمود دەڵێت "دەبێت پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەیدا بڕیار لەسەر دەرکردنی سوپای تورکیا لەهەرێمی کوردستاندا بدات."

دەشڵێت "هێرشی سەر عەفرین و رۆژئاوای کوردستان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر باشوری کوردستان دەبێت."

هاوکات "لەنێوان بەرگری لە خەڵکی عەفرین و سوپای داگیرکەری تورکیادا بێ لایەنی نیە."

سالار مەحمود دەڵێت "هەرجۆرێک پەیوەندی تورکیا نابێت لەسەر حیسابی داگیرکردنی کوردستان بێت."

دەشڵێت "ئەگەر پەرلەمانی کوردستان ئەم ماوەیە بێدەنگ بووە بۆئەوەی تورکیا دڵگران نەبێت یان تورکیا بە پەیوەندییەکاندا نەچێتەوە یان سنورمان دانەخات، ئەمە ئەوپەڕی بێ هەڵوێستییە بەرامبەر بە ئازایەتی شەڕڤانانی ژن و بەرامبەر بە خەڵکی عەفرین

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:33 0:00


."

XS
SM
MD
LG