له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی سایلۆی که‌نم و دانه‌ویله‌ی شاری سلێمانی له تۆڕه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و کاره هه‌یه، گرنگی ئه‌و سایلۆیه چی بوو وا خه‌ڵکی له‌نه‌مانی پهڕێشانن.
ده‌کرا چاکبکرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی بۆی دروستکرابوو به‌کاربێت.
له‌کاتی شه‌ری ئێران وعێراقدا به‌هۆی بۆردومانه‌وه زیانی پێگه‌شتبوو، هه‌ندێک ده‌ڵێن دوای ڕاپه‌رین تاڵانکراوه و له‌کارکه‌وتوه.
له‌مباره‌یه‌وه ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر بژار ته‌ها خه‌لیل کردوه.
بژار ته‌ها ده‌ڵێت "سایلۆکه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامدا ده‌ستی پێکرا و له‌جه‌نگی ئێران و عێراقدا ئامانج بوو، بۆردمان کرا به‌ڵام زیانی گه‌وره‌ی نه‌بوو، کۆمپانیاکه‌ی رووسیا ئه‌وه‌ی کاری تێدا کردوه پێش ته‌واوکردن جێیهێشتوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌ڕووی ئابوریه‌وه ئه‌گه‌ر به‌کار بهاتایه سوودێکی گرنگی ده‌بوو، له‌ئێستادا که بۆ پرۆژه‌یه‌ک دانراوه، خه‌ڵکی هه‌ژار ناتوانێت سوودی لێ ببینێت".
سه‌باره‌ت به‌و سایلۆیانه‌ی له ناوچه‌ی سه‌یسایه‌ق و چه‌مچه‌مال کراون له‌بری سایلۆی سلێمانی ده‌ڵێت "ناتوانن له‌رووی توانای له‌خۆگرتن و کواڵتی تۆکهمهیی بیناکه که به‌کۆنکرێت دروستکرابوو جێگره‌وه‌ی بن".
زانیاری زیاتر لهوتوێژهکهدایه