دوای به‌کارهێنانی ڕووپێوی و توانای به‌رزی وێنه گرتنی ئاسمانی، توێژه‌ره‌وان ده‌یان هه‌زار پێگه‌ی شوێنه‌واری خانووبه‌ره‌ی شارستانی "مایا"ی کۆنیان دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌یان سه‌ده له‌ژێر دارستان و جه‌نگه‌ڵه چڕه‌کانی گواتیمالدا داپۆشرابوون.
ئه‌وه‌ی دۆزراونته‌وه 60 هه‌زار له خانووبه‌ره و ڕێگاوبانی خێرا و ناوه‌ندی شارستانی و شۆسته و پلیکانه‌وه کێلگه‌ی کشتوکاڵ و که‌ناڵی ئاودێری و گۆڕه‌پان و ناوه‌ندی ئاهه‌نگ و هه‌ره‌می به‌رز و قه‌ڵا و سه‌نگه‌ره‌کانه به‌رزی 30 مه‌تر.
سیتڤین هیوستن پرۆفیسۆری زانستی ئه‌نثرۆپۆلۆجیا له زانکۆی براون، به BBC ڕاگه‌یاندوه ، "ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی شارستانێتی ئه‌مریکا ناوه‌ڕاست به هۆی گه‌وره‌یی و بڵاوبوونه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوورمانه".
پتر له 1500 ساڵ شارستانی مایا له ئه‌وپه‌ڕی پێشکهوتنیدابوه، ئاسه‌واری له باشووری مه‌کسیک و گواتیمالا و به‌شێک له سلڤادۆر و هندۆراس هه‌ن.
مارسیلۆ کانۆتۆ زانای شوێنه‌وار له‌زانکۆی تولان و یه‌کێک لهڵێکۆڵهرهوانی پرۆژه‌که ووتی "دۆزینه‌وه‌کان شۆرشێکه له‌زانستی شوێنه‌واردا له مایا".
زانیاریه نوێکان ده‌رده‌خات به‌ملێۆنه‌ها که‌س له‌و ناوچه‌یه ژیاون که له‌ئیستادا به ناوچه‌ی پیتان ناسراو له گواتیمالا.
زاناکان له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنای سکانی تیشک و گه‌ڕانه‌وه‌ی و دوباره پێوانهکهرندی توانیویانه جیاوازی نیوان خاک و به‌رد و هێڵه‌کان بهدیکهن. پانتایی ناوچه‌که 2100 کیلۆمه‌تر دووجا بوه.
چاودێری ورچی پهستهڵهک ده‌رده‌خات به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ک ژماره‌یان که‌م ده‌بێته‌و
دوای دانانی کامیره‌ی چاودێری له‌ملی 9 ووڕچی سپی ناوچه‌کانی به‌سته‌ڵه‌کی باکور بۆ لێکۆڵینه‌وه، توێژه‌ره‌وان له‌سه‌روه‌ختی ئه‌وپه‌ڕی وه‌رزی ڕاوکردندا له‌ده‌ریادا له‌ناوچه‌ی ده‌ریای بۆفۆرت له‌سه‌روی ئه‌لاسکا بۆههفتهیهک ڕۆژانه چاودێری چالاکیان کردون. 5 له 9 وورچهکه له‌و ماوه‌یه‌دا کێشیان که‌می کردوه، له‌کاتی گه‌ران به‌دوای نیچێر و خواردندا زیاتر چه‌وری و کالۆریان سووتاندوه.
توێژینه‌وه‌که له‌گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌و پرسیارانه ده‌دات ده‌رباره‌ی داهاتوی ئه‌و گیان له‌به‌ره گه‌ورانه ده‌کرین، له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی ناوچه‌ی سه‌ره‌کی ڕاو، زاناکان پێشبینی ده‌که‌ن وورچی ناوچه‌ی به‌سته‌ڵه‌ک له‌دۆزینه‌وه‌ی نیچیردا گرفتیان ده‌بێت.
ورچ زۆرترین کات له‌سه‌ر به‌سته‌ڵه‌که‌کان به‌سه‌ر ده‌بات، بۆیان ئاسنتره ڕاوی ئه‌و گیان له‌به‌رانه بکه‌ن لایان په‌سه‌نده و چه‌وریان هه‌یه و وزه‌ی زیاتریان پێده‌به‌خشێت.
به‌ڵام که‌مبوونه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی ده‌ریا به ڕێژه‌ی 14% له‌م 10 ساڵی ڕابردوودا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌ساره‌ی زه‌وی، ده‌بێته هۆی تێشکانی به‌سته‌ڵه‌ک له‌سه‌ره‌تای به‌هاردا و به‌ستنی دره‌نگانێکی پایز.
که‌مبوونه‌وه‌ی خۆراک ده‌بێته هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ورچی بهستڵهک، تائیستا مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ر نیه، به‌ڵام یه‌کێتی پاراستنی سروشتی نێودهڵيتی به‌مه‌ترسی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت پیشبینی ده‌کرێت له3 نه‌وه‌ی داهاتوودا ژماره‌یان به ڕێژه‌ی 30% یاخود زیاتر که‌مبێته‌وه.
زاناکان دوای هه‌فته‌یک، له‌ڕێگای (GPS)ی کامیرهکانهوه پێگه‌ی وهرچهکانیان ده‌ستنیشانکردوه، دوای به‌کارهێنانی گووله‌ی سڕکردن ده‌ستگیریان کردون و پێوانه‌ی کێشان کردون، خوێنیان لێدهرهێناون بۆ پێوانه‌ی گۆڕانکاری کیمیاویان کردوه.
ژماره‌ی شای په‌پووله به‌ره‌و که‌مبوون ده‌چێت.
ڕۆیته‌رز - نوێترین ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی زێرسیس بۆ پاراستنی زینده‌وه‌ران ده‌ڵێت دوا توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به شای په‌پووله ده‌رده‌خات ژماره‌یان 200 هه‌زار بوه له‌ناوچه‌ی دارستانه‌کانی که‌ناری ناوه‌راستی کالفۆرنیا، ئه‌مه‌ش که‌مبوونه‌وه‌یه‌کی له‌به‌رچاوه به‌راورد به 20 ساڵی ڕابردوو که ژماره‌یان 1.2 ملێۆن بوه.
سارینا گیبسن به‌رێوه‌ربه‌ری به‌شی جۆره‌کانی مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره له کۆمه‌ڵه‌ی زێرسیس ده‌ڵێت "ئهمهجێگای نیگه‌رانیه".
شای په‌پووله له‌سه‌روه‌ختی ده‌رچونیان له قۆزاخه‌وه له‌ناوچه‌ی ئه‌ریزۆنا و ئایداهۆ و یوتا و ولایه‌تی واشنتن ده‌بن، له‌وێ له‌کۆتای وه‌رزی پایزدا کۆچ بۆ کالفۆرنیا ده‌که‌ن.
خاتوو گیبسن ووتیشی، ئاماری ساڵانه‌ی هه‌ژمارکردنی په‌پوله لهکالفۆرنیا له کۆتایی پایزدا ده‌بێت، به‌به‌شداری ده‌یان خۆبه‌خش و زانا، پێشتر به‌م شیوه‌یه که‌مبوونی پێ‌و دیار نه‌بوه، له‌ساڵی 2012دا نه‌بێت کاتێک له 136 پێگه‌دا ژماره‌یان 144812 په‌پووله بوه.
ووتیشی چاودێری ساڵی 2017 له 262 پێگه کراوه، ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانیه.
ده‌شڵێت گه‌رمی نائاسایی له‌و سه‌روه‌خته‌دا له جیهاندا و که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌کان و داڕمانی زه‌ویه‌کان له هۆکاره‌کانه بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌پووله‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی کۆچکردنیان له‌کاتی خۆیدا.
دامه‌زراوه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌مریکا به‌نیازه شای په‌پووله له لیستی ئه‌و گیان لهبهرانهدا دا‌نێت مه‌ترسی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره.