Accessibility links

هیوا گوڵ مەحەمەدی: بە ئامانج کردنی هێزە کوردیەکان لە ناوچەکەدا لە لایەن تورکیاوە زیاتر بۆ شاردنەوەی ئامانجە شارەواکانیەتی


Hiwa Golmohamadi
Hiwa Golmohamadi

لە ماوەی مانگانی رابوردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەند جارێ سەردانی تورکیای کرد، بەڵام پێش سەردانەکەی ئەمجارەی هەڕەشەیەکی زۆر لێ کرا چ لە لایەن ئەردوگان، ییلدرم، چاووش ئۆغڵۆ، میدیاکانی تورکیا وە بە تاێبەت Daily Sabah و Yeni Şefeq . ئاخۆ ئەو هەموو هەڕەشانە هیچ دەرئەنجامێکی بۆ تورکیا لێ کەوتەوە؟

​هیوا گو‌ڵ مه‌حه‌مه‌دی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "ئەگەر سەرنج بدەینە سەردانەکەی تیلرسن دوواێ گەڕانێک کە سەردانی پێنج وڵاتی کرد و پاشان تورکیا لە ئەنجامدا شتێکی دیاری کراوو نەهاتە دەرێ، تەنها ئەوە نەبێ کە لە داهاتوودا هەوڵی ئەوە بدەن کێشەکان چارەسەر ببێ، بەڵام ئەوەی کە جێگای سەرنجە پەیامی ئەمەریکایە بۆ تورکیا کە مەنبج هێڵی سوورە و سازشی لەسەر ناکرێ و تورکیاش دەبێ پەسەندی بکات".

Tillerson-Erdogan
Tillerson-Erdogan

​کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " سەردانی وەزیری دەروەی ئەمەریکا بۆ تورکیا، لە راستیدا وەڵامی ئەو بانگەشانەی تورکیا بوو کە هەڕەشەیان لە ئەمریکا دەکرد وە دووایین قسەی ئەردوگان کە ووتی هێشتا ئەمەریکاییەکان زلەی عووسمانیەکانیان نەخواردووە، بەڵام ئەردوگان نەک هەر نەیتوانی شەقە زلەی عووسمنایەکە بوەشێنێ بەڵکو لەو بڕوایەدام ئەمەریکا گوێ ئەردوگانی بادا وە پێی ووت تۆ دەبێ سنووری خۆت بزانی ".

کاک هیوا دەشڵێت " روسیا دەیەوێ پێگەی ئەمەریکا لە ناوچەکە لاواز بکات وە ئەو یارییەیە کە ئێران و سوریا بە تورکیای دەکەن وە دەیانەوێ لە رێگاێ تورکیاوە پێگەی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا لاواز بکەن، ئەمەریکا باش دەزانێت بە ئامانج کردنی هێزە کوردیەکان لە ناوچەکەدا لە لایەن تورکیاوە زیاتر بۆ شاردنەوەی ئەو ئامانجە شارەوانی تورکیادایە کە دەیەوێت بکەوێتە هێڵی روسیا و ئێراندا وە لەوێدا شکەست بە ئەمەرێکا بێنێ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:17 0:00

XS
SM
MD
LG