Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: ئه‌وه‌ی له‌ غووته‌ ڕووده‌دات پلانی ستراتیجی سوریایه‌ بۆ وه‌ده‌رنانی چه‌کداران وه‌ک حه‌له‌ب


ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوای دانسوستانێکی زۆر بڕیاری ئاگر به‌ستی بۆ یارمه‌تی مرۆیی له‌سوریا بۆ 30 ڕۆژ په‌سه‌ند کرد، تائێستا چه‌ند پێشێلکاریه‌ک کراوه‌، ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م ئاگر به‌سته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌بار بچێت؟ یاخود ڕێکه‌وتنێکی چدیه‌؟

لایه‌نه‌کان هه‌موو پێشوازیان لێکرد، چه‌کداره‌کان، ئیران، تورکیا و سوریا، به‌ڵام تورکیا ئه‌ڵێت ئێمه‌ له‌عه‌فرین ئۆپه‌راسێۆنه‌ سه‌ربازیه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بێده‌نگه‌، ئاگر به‌ست سه‌رانسه‌ری بێت بۆ عه‌رفرین جیاده‌کرێته‌وه‌؟

ئێران و سوریا ناراسته‌وخۆ ده‌ڵین ئه‌م ئاگه‌ر به‌سته‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری سه‌ربازیی سوریا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تی بۆ سه‌ر چه‌کداران که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌شکستدان، ئایا ڕاسته‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی چه‌کداران.

دکتۆر جه‌بار قادر لێکۆڵه‌ر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ وریا کاڵێ بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "رێکه‌وتنه‌که‌ که‌لێنی تیدا ماوه‌ته‌وه‌، واته‌ وڵاتان پابه‌ند نابن پێوه‌ی، هه‌ر وڵاتێک لیستی تیرۆرستانی داناوه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ به‌تایبه‌تی له‌ غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵات ڕێگه‌ بدرێت یارمه‌تی مرۆیی و پزیشکی بگاته‌ قوربانیانی مه‌ده‌نی".

هه‌روه‌ها دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی له‌غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات ڕووده‌دات کاره‌ساتێکی مرۆیی‌یه‌، واش دیاره‌ حکومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌کانی پلانی ستراتیجیان هه‌یه‌ ئه‌وناوچه‌یه‌ش وه‌ک ناوچه‌کانی حه‌له‌ب لێبکه‌ن، چه‌کداره‌کان ناچاربن ناوچه‌که‌ جێبهێڵن و بکه‌وێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریا".

دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت "له‌سه‌ر ئه‌و که‌لێنه‌ی هێڵراوه‌ته‌وه‌‌ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ توانیویانه‌ بگه‌نه‌ یه‌ک ده‌نگی ڕێکه‌وتن بۆ ئاگه‌ر به‌ست، تورکیا چه‌کداره‌کانی داعش و نوسره‌ به‌تیرۆرست نازانێت، به‌ڵکوو تورکیا هێزه‌ کوه‌ردیه‌کان به‌تیرۆرست داده‌نێت، بۆیه‌ بڕیاره‌که‌ جۆرێک له‌پاکانه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ کردوه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

XS
SM
MD
LG