Accessibility links

مێزگرد: دەستگیرکردنی ساڵح موسلم


 ساڵح موسلم
ساڵح موسلم

لە نێوەندی قەیرانی سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شاری کوردنشینی عەفرین و ئەو ئاگربەستەش کە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری داوە، سەرکردەیەکی پێشووی لایەنێکی سەرەکی کوردی سوریا لە پایتەختی وڵاتێکی ئەوروپا لەسەر داوای تورکیا دەستگیردەکرێت.

ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و لێپرسراوی ئێستای پەیوەندییە دەرەوەییەکانی "تەڤدەم"، لە شاری پراگ، پایتەختی کۆماری چیک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

شه‌ماڵ به‌شیری
شه‌ماڵ به‌شیری

پۆلیسی ئەو وڵاتە دەڵێت موسلم لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستگیرکراوە.

ئانکەرە داوای ڕادەستکردنی (باوکی وڵات) دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا کە ساڵح موسلم هاوڵاتییەکی سوریایی و خەڵکی شاری کۆبانییە.

ئەم دەستگیرکردنەی موسلم لە کاتێکدایە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵ و کۆششێکی چڕ و پڕدایە تا ئەو ئاگربەستەی بڕیاری داوە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە سوریادا بە تەواوەتی جێبەجێبکرێت.

میوانەکانی مێزگرد:

شەماڵ بەشیری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی
هێمن سەیدی، نوسەر و لێکۆڵەر

ئێران دەڵێت شەڕ لەو ناوچانەی سوریادا ڕاناگیرێن کە هێشتا وەک تاران دەڵێت تێرۆریستانی لێن.
تورکیا بە نیاز نییە هێرشەکانی سەر عەفرین ڕابگرێت، هەرچەندە سەرۆکی فەڕەنسا بە سەرۆکی تورکیای وتووە ئەو ئاگربەستەی یوئێن هەموو ناوچەیەکی سوریا دەگرێتەوە بە عەفرینیشەوە.

هێمن سەیدی
هێمن سەیدی

ساڵح موسلم هاوڵاتی تورکیا نییە، بە چ یاسایەک دەستگیردەکرێت لە کاتێکدا موسلم خەڵکی سوریایە؟

نە پەیەدە و نە یەپەگە و نە هیچ یەکێک لە ئەندامە باڵاکانی ئەو دوو ڕێکخراوە لە ئوروپا و لە ئەمریکاشدا بە تێرۆریست ناودێر نەکراون، کەواتە چۆن وڵاتێکی ئەوروپایی ساڵح موسلم دەستگیر دەکات؟

ئایا ئەوروپا جیاوازی لە نێوان تێرۆریست و ئەوانەدا ناکات کە شەڕی دژی تێرۆر دەکەن؟

ئایا ئاگربەستەکەی یوئێن چەندێک کاریگەری لەسەر ڕۆڵی ئێران هەیە لە سوریادا؟

ئایا پەیوەندی نێوان ڕوسیا و ئیسرائیل هاوکێشەی هاوپەیمانێتی مۆسکۆ و تاران دەگۆڕێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:25 0:00

XS
SM
MD
LG