تورکیا یەکێک لە وڵاتە بەهێزەکانی ناتۆدایە لە رووێ لەشکەریەوە وە خاوەن دەزگایەکی میدیایی بەهێزە کە لە لایەکەوە لە دژی کورد بە کاری دەهێنێ و لەولاشەوە هەوڵ دەدات کوردەکان چ لە رێگای جەردەوان ( پاسەوانی گوندەکان) وە یاخود لاوەکان رێک بخات بۆ شەڕی کورد لە ئەفرین. ئاخۆ کورد تا چەند لەو پلانە و مەترسیەکانی ئەو پلانەدا ئاگادارە؟
کورد چ جۆرە رێگایەکی وە یاخود پلانێکی هەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو جۆرە پلانانەی تورکیا؟
میدیای کوردی چەن بەهێزە بۆ هۆشیارکردنەوە وئاگادارکردنەوەی کورد لە مەترسی چەک هەڵگرتن بۆ دەوڵەتی تورک و شەڕ کردن دژ بە کورد؟ و...............
ئادەم ئوزون ئەندامی کونسەی رێبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە رابوردووێ تورکیا باش دەزانین هەر لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا نە دان بە نەتەوەی کورد دا دەنێن و نە کوردێکی ئازاد پەسەند دەکەن وە نە دان بە مافەکانێدا دەنێن، ئەوانە دەیانەوێ کورد سەرشۆڕیان بێت و ئەگەریش بۆیان بلوێت کورد قەڕان دەکەن، لەبەر ئەوە هێڕشی ئەوانە لە هەر بەرەیەکدا بە واتای کۆمەڵ کوژیەکی ئیتنیکیە، هەر لەبەر ئەوە ئێمە هەوڵی رێکخستنی خۆمان دەدەین و یەکخستنی خۆمان لە بەرامبەریاندا رابوەستین".
کاک ئادەم هەر وەها دەڵێت " هەرە هێزی ئێمە لە یەکگرتنماندایە، لە بەرخۆدان و بەرگریدایە و لە خودی نەتەوەی کورد دایە، ئێستاکە چاوی جیهان لەسەر هۆڤانی ( دڕندەیی) تورکیادایە، لەسەر کۆمەڵ کوژی دەوڵەتی تورکیادایە، دەبێ ئێمەی کوردی دەرەوەی وڵات لە بەردەم دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرگاێ باڵیۆزخانە و کۆنسولگەری وان، لەبەر ئاواهیا ( ساختمان) وان رۆژانە رۆژانە چالاکیمان هەبێت ".
کاک ئادەم دەشڵێت " دەوڵەتی تورکیا دەیەوێ دیمۆگرافی کورد بگوڕێ، دەیەوێ لە ئەفرین کۆمەڵ کوژی بکا وە ئەگەریش لە دستی بێت لە هەر شوێنێکی تردا، بە پێی هەموو پەیمانەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا ئەمە وەکو قڕکردنە، کۆمەڵ کوژیە، ئەرکی ئێمە پشتگێریە لە بەرخوادانی ئەفرین و لە هەمان کات پێش گرتنە لەم کومەڵ کوژیە نەتەوەییە".