له ده‌مێکدا وا 30 ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجەدا تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا وەک زۆرێک لە ڕزگاربووانی ئەو هێرشە دەڵێن کارێکی وه‌ها نەکراوە هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساته‌کانی تریش له هزری مرۆڤی کورددا بمێنێته‌وه به شێوه‌یه‌ک که مێژویه‌ک بێت بۆی وەک بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵکوژی کورد.
هەموو ساڵێک یادی ئەو هێرشە کیمیاییە دەکرێتەوە و زۆربەی خەڵک دەڵێن ئەو ساڵیادانە هەر تەنها لە پێناو یادکردنەوەدایە و هیچی تر نییە، وە دەشڵێن زۆربەی ئەو پەیمانانەی کاربەدەستان داویانە جێبەجێنەکراون.
پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت جیاوازی یادکردنەوەی ئەمساڵی سیهەمین ساڵیادی هەڵەبجە لەگەڵ ساڵانی تردا ئەوەیە کە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بەشداری لە ساڵیادەکەدا دەکات، ئەمە بێ لەوەی لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجەدا پانێڵێکی ئاوەدانی دەکرێت بە ئامادەبوونی خەڵکانی پسپۆڕ لە عێراق و جیهان و هەرێمەکەشەوە، تا بتوانین هەڵەبجە بکەینە پارێزگایەکی نمونەیی.
عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەش بەوە دەکات لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە کراون کە ئێستا وەهایان کردووە هەڵەبجە بێتە بەرچاو لەوانە زانکۆی هەڵەبجە.
سەبارەت بە بەشدارنەبوونی ڕزگاربووان و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە لە ساڵیادی ئەمساڵی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەی دەبەن لە پایتەختەکانی جیهاندا، پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت پێویستە ئۆفیسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێم، هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەدا کە یادی شازدەی سێ بەرز ڕابگیرێت و دەشڵێت سەبارەت بە بانگهێشتکردنی هەڵەبجەییەکان ئەوە کەوتۆتە سەر هەوڵی کەسێتی لە نوێنەرایەتییەکاندا.
زۆرێک لە چاو‌دێر لەوبڕوایەدان ئه‌گه‌ر دۆسێی کاره‌ساته‌کان تا ئێستا ته‌نها وه‌ک ڕووکار و وه‌ک شتێکی لاوه‌کی لێی ڕوانراوه، با بۆ له‌مه‌ودوا بتوانرێت به‌رنامه‌ڕێژیه‌کی بابه‌تیانه بکرێت بۆ کارکردنه سه‌ر گوتاره‌کان له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناردنی که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا بۆ قسه‌کردن له نێوه‌نده هزریه‌کانی جیهاندا و به تایبه‌تیش جیهانی ئیسلامی و جیهانی عه‌ره‌بی، بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی به ناوی عروبه و به ناوی ئیسلامه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کراون، وەک دەڵێن مه‌خابن له‌م ڕووه‌یانه‌وه که‌مته‌رخه‌می هه‌یه، هێنده‌ی ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه‌ی که تا ئێستا نه‌توانراوه نێوه‌ندێکی متمانه پێکراوی زانستی و تایبه‌تمه‌ند به پرسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کان پێکبهێنرێت، تا بتوانرێت پشت به زانیاریه‌کانی و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ببه‌سترێت بۆ لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌کردن و تێگه‌یشتن له کاره‌ساته‌کان.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: