ئەمرۆ بەو بارودۆخەی کە بە هۆێ هاتنی سوپای تورکیا و هاووپەیمانەکانی لە ئەفرین دا هاتووەتە ئاراوە، هەر یەک بە جۆرێک لێکیدەداتەوە. ئایا " سەرکەوتنی تورکیا " شکەستی کوردە وە یاخود سەرەتایەکی نوێە؟
شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " من لەو بروایەدام شتێک بە ناوی شکەست هەتا ئێستا بۆ لایەنی کوردی لە ئارادا نییە، چونکە شکەست کاتێکە کە تۆ شکەست پەسەند بکەیت، لایەنی کوردی هەم بەرپرسیارانی سیاسی و هەم بەرپرسیارانی لەشکەری لە رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاندووە ئەوان هەتا ئێستا شکەستیان پەسەند نەکردووە بەڵکو قوناغێکی نوێ لە تێکۆشان و بەرەنگاریان دەست پێکردووە، قوناغی یەکم کە شەڕی بەرەیی بوو کۆتایی پێی هاتووە وە ئەوان لە پێناو پاراستنی خەڵکی سڤیل و شاری ئەفرین پاشەکشیان کردووە و قوناغی دووەمی بەرگری واتە شەڕی پارتیزانیان دەستپێکردووە، هەر بۆیە سەرکەوتنی لەشکەری سوپای تورکیا لە جوغرافیاێ ئەفرین دا ناتوانین وەکو شکەستی لایەنی کوردی تەماشا کەین ".
کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " ئەم سەرکەوتنە لەشکەریەی تورکیا بە بێ ژێر خانێکی سایاسی ناتوانی مایندە بێ ، ناتوانی ماندگار بێ و ناتوانی ببێتە پێگەیەکی بەهێز بۆ بەردەوامی سیاسەتەکانی تورکیا لە ناو خاکی جوغرافیاێ سوریا و رۆژئاوای کوردستان، لەبەر ئەوەی ئەم دۆخەی ئێستاکە هاتووەتە ئاراوە تەنها داگێرکردنی شارێکی کوردی نییە و سەندنەوەی لە هێزێکی کوردی نییە، لەمەودووا ئاراستەی ئەم هێڕشەی ئەفرین و داگیرکاری شاری ئەفرین پرۆسپیکتڤێکی جیاوازتر بەخۆیەوە دەگرێت، هەم هەرێمی وە هەم پرۆسپیکتیڤی نێۆنەتەوەیی بەخۆیەوە دەگرێ ".
کاک شەماڵ دەشڵێت " تورکیا لە گەڕان بە دووای زیندووکردنەوەی خەونە دووڕاوەکاندایە، هەم خەونی دووڕاوی ئیمپراتوری عوسمانی وە هەم خەونی دووڕاوی سیستمی بەعس لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەوەی کە ئیمرۆ ئەردوغان لە جوغرافیای باکوری سوریا واتە رۆژئاوای کوردستان دا دەیکا، هەمان پرۆژەی پشتێنی عەرەبیە ".