Accessibility links

ئومێد حەمە عەلی: عێراق و هەرێم چۆن دەبێ رێگا بە تورکیا بدەن سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان ببەزینی


Omed Hamaali
Omed Hamaali

وەکو باس دەکرێ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا و تۆپخانەکانی بۆ دەیان جار لە درێژایی ساڵاندا نەک هەر لە دەڤەری قەندیل بەڵکو ناوچە سنووریەکانی تری هەرێمی کوردستانیان بوردوومان کردووە بێ ئەوەی جۆرە کاردانەوەیەک ببینین چ لە کاتی خۆێدا لە لایەن سەرۆکی پێشووێ هەرێم وە یا ئەو حکومەتەی کە چەندین ساڵە لەسەر کاردایە. ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە تاکەی ئەو لایەنانە بەرامبەر بەو پێشیلیانە وا بێدەنگ دەبن؟

ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " وڵاتانی تورکیا و ئێرانیش بەڵام تورکیا بە تاێبەت لە ساڵانی رابوردوودا بە بەردەوامی سنووری هەرێمی کوردستان و سنووری عێراق بە گشتی بەزاندوویەتی وە لە ناو ئەم سنوور بەزاندنە ئامانجی خۆێ هەبوە، وە ئامانجەکانیشی لێدان بوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەندێک هێزی بەداخەوە بەکرێگیراوی کوردی بۆ لێدانی هێزە کوردیەکان ".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " پرسیارەکە ئەوەیە دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوان خۆیان بە خاوەن سەروەری دەزانن یان نە؟ ئەگەر خۆیان بە خاوەن سەروەری دەزانن چۆن دەبێ رێگە بدەن دەوڵەتی تورکیا بەو شیوە سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان ببەزینی، سنوور بەزاندنەکانی تورکیا کتی نیین، ئەوە چەندین ساڵە بارەگای سوپای تورکیا لە ناو هەرێمی کوردستان هەیە وە ئەمەش بە روون و ئاشکرایی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رێگەی پێیداوە ، رێگەی بۆ خۆش کردووە، یارمەتیدەر بوە وە بەشێک بەداخەوە لە قوناغەکانی شەڕی ناوخۆشدا هەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە دەستگیرۆیی و یارمەتی دەوڵەتی تورکیائەو شەرەی بەرێوە بردووە ".

کاک ئومێد دەشڵێت " هەڵویستی بەغدا زۆر لاوازە، چونکە ئەوان لە ئێستادا ئەوەندەی بە قەناعەتی من بیر لە لاوازکردنی پرسی کوردی دەکەنەوە بیر لە شتی دیکە ناکەنەوە، وە پەرلەمانی کوردستان رێگای پێی نادرێ وە ناهێڵرێ رۆڵی راستەقینەی خۆێ بگێڕێ، بۆیە بەداخەوە لەو مەسەلانە بێ هەڵوێستن، تەنانەت قسەیەکی لاوازیشیان لەسەر ئەو کێشانەدا نییە، ئەوەتا لە باشوری کوردستان بۆردوومان دەکرێ و هاووڵاتی سڤیل شەهید دەکرێ، یان هەر قسە ناکەن وە یان ئەوەندە شەرمنانە قسە دەکەن کە تەنانەت خۆزگە بخوازی هەرقسەیان نەکردبا باشتر بوو، ئەوەندە شەرمنن لە ئاست وڵاتانی بێگانە، تەنها کێشەی ئەم حیزبانە و حیزبە باڵا دەستەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە لەبەرامبەر گەلەکەی خۆیاندا، خۆیان ملهوڕ و بوغرا دەبینن بەڵام لە بەرامبەر دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستاندا هەمیشە ملکەج و گوێڕایەل دەردەکەون ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:02 0:00

XS
SM
MD
LG