مالبۆرن (ڕۆیته‌رز)
له‌ئوسترالیا به‌رپرسان رایانگه‌یاند زیاتر له 150 نه‌هه‌نگ له‌وجۆره‌ی ناسراوه به(پایلۆت) ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی پشتیان کوورته له‌وڵایه‌تی ئوسترالیای ڕۆژئاوا چوونه‌ته که‌نار ده‌ریا. له‌گه‌ڵ هه‌وڵی زۆری کارمه‌ندان و خۆبه‌خشان ئه‌وانه‌ی لهکهنارهکهبوون، له‌و 150 نه‌هه‌نگه ته‌نها 6 دانه ڕزگار کراوه.
نه‌هه‌نگه‌کان ڕوویان کردۆته که‌ناری که‌ندوای هامڵن له دوری 315 کیلۆمه‌تر له‌باشووری بێرث پایته‌ختی ولایه‌ته‌که له ڕۆژانی 22 و 23 مانگی 3دا.
کارمه‌ندانی ده‌سه‌ڵات وپزیشکهکانی گیانداران و دانیشتوانی ناوچه‌که هه‌وڵیانداوه 15 له‌و نه‌هه‌نگانه له ته‌نکه ئاودا بۆ ده‌ریا بگێڕنه‌وه به‌ڵام ته‌نها 7ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ووته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌مه‌جۆره‌ی باێۆڵۆجی و پارێزگاری له‌سروشت له ولایه‌تی ئوسترالیای ڕۆژئاوا خاتوو ملیسا لای ووتی " نه‌هه‌نگێک له‌و حه‌وته دووباره ڕووی کردۆته که‌نار دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها خاتوو لای ووتی " نه‌هه‌نگی جۆری (پایلۆت) که جۆرێکه لهدۆلفین وه‌ک دۆلفین له‌کاتی ڕۆشتندا له‌ئاو ده‌ره‌چێت و باز ده‌دات".
له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی نه‌هه‌نگه‌کان وزۆری کێشیان، که له‌نێوان 1بۆ 4 ته‌ن ده‌بێت، دوورخستنه‌وه‌ی جه‌سته‌یان ئاسته‌نگێکی گه‌وره بوو، بۆیه به‌رێوبه‌رایه‌تی ناوچه‌که دوایان له خه‌ڵکی کردوه خۆیان له‌وناوچه‌یه به‌دوور بگرن، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ماسی جۆری قرش بۆ خواردنی جه‌سته‌کان له‌ناوچه‌که‌دا زۆربن.
ده‌سه‌ڵات که‌ناره‌که‌ی داخست به‌مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی نه‌هه‌نگه مردوه‌کان له‌ژێر لمی که‌ناره‌که‌دا یاخود گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوچی دورتر که هاتوچۆ و سه‌ردانی مرۆڤی بۆ که‌متره.
گه‌وره‌ترین ڕووکردنی به‌کۆمه‌ڵ نه‌هه‌نگ بۆ که‌نار له‌ساڵی 1996دا بووه کاتێک 320 نه‌هه‌نگ ڕویان کرده که‌نداوی هامڵلن و دواتر گیانیان له‌ده‌ستدا.
مه‌یمونێک مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ر له ئۆرشه‌لیم له‌دایک ده‌بێت.
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئۆرشه‌لیم له ئیسرائیل ڕایگه‌یاند جۆرێکی مه‌یموونی ته‌ماری که ناسراوه به "شێری ئاڵتوونی" و له‌لیستی جۆرهکاندایه مه‌ترسی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره، لهوباخچهیه له‌دایک بوه.
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی بایبلیکاڵی ئۆرشه‌لیم ووتیشی "مه‌یموونه‌که به‌ر له 2 هه‌فته له‌دایک بووه، له‌دایکێک به‌ناوی "بلبی" و له‌باوکێک به‌ناوی "زۆهار"، میمونهکهی تائێشتا ناوی ئاشکرا نه‌کراوه، بینراوه به بشتی دایکیه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه.
به‌پێی سنوقی جیهانی ژیانی ئاژه‌ڵانی کێوی، مه‌یموونی جۆری "شێری ئاڵتوونی" له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی گیاندارانه له‌جیهاندا مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها له‌لیستی یه‌کێتی نێوده‌ڵه‌تی پارێزگاری له سرووشت تۆمارکراوه وه‌ک بێ وێنه.
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئۆرشه‌لیم ده‌ڵێت له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌م جۆره مه‌یموونه له‌لیستی بێوێنه دانراوه دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها 100 دانه له‌ناوچه‌ی ژیانیان له به‌رازیل تۆمارکراوه. به‌ڵام به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی گیانداران له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا که‌مبوونه‌وه‌ی ڕاگرتوه، له‌ئیستادا سه‌دان له‌وم جۆره مه‌یمونه له‌دارستانه‌کان و باخچه‌کانی ئاژه‌ڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه.
توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌می ته‌مه‌ن به قه‌ڵه‌وی ده‌به‌ستێته‌وه
توێژینه‌وه‌یه‌که‌ی نوێ له‌ئه‌مریکا که له گۆڤاری (جاما کاردێۆلۆگی) بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی له‌نێوان قه‌ڵه‌وی و کورتیی ته‌مه‌ندا هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت " کێش قورسه‌کان ساڵانێکی زیاتر به‌سه‌رده‌به‌ن له‌گه‌ڵ کێشه و نه‌خۆشی دڵ به‌راوه‌رد به‌وکه‌سانه‌ی کێشیان ئاسایییه".
توێژه‌ره‌وان ئاماری70 ساڵی ڕابردوویان بۆ 190 هه‌زار که‌س له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا پشکنیوه ، 10 جۆری جیاواز توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کردوه. توێژینه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی کێش و هۆکاره‌کانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵه‌وه بوه".
له‌سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌دا هیچ که‌سێک له به‌شداربوان نه‌خۆشی دڵیان نه‌بوه، به‌ڵام %70 به‌لانی که‌مه‌وه له‌پیاوان و 60% خانمان له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا بهلانیكهمهوه کێشیان زیاتربوه.
توێژینه‌وه‌که گه‌شتۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر پیاوان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 40 بۆ 59 ساڵ بوه، به‌ڕێژه‌ی 21% زیاتربوه بۆ تووشبوون به جه‌ڵته و کێشه‌کانی دڵ و ته‌نانه‌ت مردنیش په‌یوه‌ندیدار به‌و که‌سانه‌ی کێشیان زیاتربوه به‌راورد به‌و که‌سانه‌ی کێشیان ئاسایی بوه.
ده‌رباره‌ی خانمان توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت بۆ هه‌مان قۆناغی ته‌مه‌ن مه‌ترسیه‌کان به‌ڕێژه‌ی 32% به‌رزتر بوه.
ئگهریش کێش لهوهرزیاتر بێت و بچێته قۆناغی قه‌ڵه‌ویه‌وه ئه‌وا مه‌ترسی به‌ڕێژه‌ی 67% له‌نێوان پیاوان و 85% له‌نێوان خانماندا به‌رزده‌بێته‌وه به‌راورد به کێشی ئاسایی.