دادگای کالفۆرنیا بڕیاریدا فرۆشیارانی قاوه ده‌بێت بۆ ئاگاداری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان مه‌ترسیه‌کان بنووسن که قاوه هه‌یه‌تی بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه.
به‌ڵام هه‌ندێک توێژینه‌وه ده‌ڵێت که‌مخواردنه‌وه‌ی قاوه سوودی ته‌ندروستی هه‌یه.
دکتۆر ئێدوارد جێڤانۆشی شاره‌زای خۆراک له‌کۆلێجی ته‌ندروستی گشتی له زانکۆی هارڤه‌رد ده‌ڵێت "بهڵانیکهمهوه به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر قاوه هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه".
ئاژانسی شێرپه‌نجه، سه‌ر به ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌ی پێویست نیه به‌ڵام قاوه له‌سه‌ر لیستی ئه‌و خۆراکانه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه" .
مشتوومڕ ده‌رباره‌ی قاوه خۆی نیه، به‌ڵکوو پێکهاته‌یه‌کی کیمیاویه به‌ناوی "کریلامید" له‌کاتی برژاندنی تۆوی قاوه دروست ده‌بێت، ئاژانسه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مریکا له‌لسیتی ئه‌و پێکهاتانه دایانناوه ئه‌گه‌ری هه‌یه شێربه‌نجه دروستکات. ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ کراوه.
کێشه له‌وه‌دایه که‌س نازانێت ده‌بێت بڕی "کریلامید" لهخوراکدا چه‌ند بێت تا ببێته هۆکاری شێرپه‌نجه. ئاژانسی پارێزگاری ژینگه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئاو دیاری کردوه به‌ڵام بۆ خواردنه‌کان دانه‌نراوه.
ئه‌وه‌ی زانراوه جگه‌ره‌کێشان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی "کریلامید"ه ، به‌دوایدا په‌تاته‌ی سوره‌وه کراو و بسته و جۆره‌کانی دانه‌ویله‌ی بر‌ژاو و خواردنه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌نده بهکاربۆهیدرات.
ماده‌ی "کریلامید" له‌ئاودا هه‌یه به‌ڵام هه‌ڵمژینی له له‌شی که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکیکه جیاوازه بۆیه په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه ئاشکرا نیه.
چین: تاقیگه‌ی ئاسمانی تیانگۆنگ-1 ڕۆژی 2شه‌ممه ده‌چێته به‌رگی هه‌وای زه‌وه‌ی
چین ڕایگه‌یاند ئاژانسی ئاسامانی چین له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێت تاقیگه‌ی ئاسمانی چین تیانگۆنگ -1 ڕۆژی 2 شه‌ممه ده‌چێته به‌رگی هه‌وای زه‌ویه‌وه.
ڕاگه‌ێندراوه‌که ده‌ڵێت ئاژانسه‌که کاتی چونی تاقیگه‌ی بۆ به‌رگی هه‌وا ده‌ستنیشان نه‌کردوه و تائێستا هیچ که‌س دڵنیانیه له‌چ جێگایه‌کی سه‌رزه‌وی ده‌کوێته‌وه خواره‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی "به‌یژین" ووتی، هیچ ئه‌گه‌ریک نیه بۆ گه‌شتنی پارچه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و تاقیگه‌یه بۆ سه‌ر زه‌وی.
ئاژانسی "یونهاب" ڕاگه‌یاند وه‌زاره‌تی زانستی کۆریای باشوور بڵاوکردۆته‌وه ده‌ڵێت پێشبینی ده‌کات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کاتژمێر 7.26 ده‌قیقه‌ی به‌یانی بۆ 3.26 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆ به‌کاتی کۆریای باشور سه‌ته‌لایتی تیانگۆنگ -1 بگاته به‌رگی هه‌وای زه‌وه‌ی.
ئه‌م تاقیگه‌یه له ساڵی 2011دا نێردراوته ئاسمان، درێژیه‌که‌ی 10.4 متره، بۆ تاقیکردنه‌وه له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه ئاسمانیه‌کانی چین که به‌نیازه بنکه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ئاسمانی له‌ساڵی 2023دا له‌خولگه‌ی زه‌ویدا دا‌نێت.
توێژینه‌وه: خواردنی گۆشتی بر‌ژاو و کوڵاو به‌گه‌رما و گڕی زۆر په‌یوه‌ندی به فشاری خۆێنه‌وه هه‌یه.
توێژینه‌وه‌یه‌ک ئاماژه ده‌دات به ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان بڕژاندن و کوڵانی گۆشتی سوور و مریشک وماسی و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گۆشت به‌گه‌رمای زۆر ئاماده نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی فشار که‌متره. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت پێشتر تێگه‌یشتنێک هه‌بوو ته‌نها کۆشتی سوور ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رده‌خات هه‌موو جۆره گۆشته‌کان به‌گه‌رمی زۆر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی فشار خوێن هه‌یه.
دکتۆر لیۆ جانگ ئاکامی توێژینه‌وه‌که‌ی له کۆنفرانسی یه‌کگرتووی دڵی ئه‌مریکادا له نیوئێرلیانز خسته‌ڕوو.
توێژینه‌وه ده‌ڵیت تاقیکردنه‌وه بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ بوه، له‌سه‌ر زیاتر له 100 هه‌زار ژن و پیاو بوه. له‌توێژینه‌وه‌که‌دا زانایاری ورد له‌سه‌ر جۆری ئاماده‌کردنی گۆشت و ژماره‌ی به‌رزیی فشاری خوێن و شه‌کره و بوونی نه‌خۆشی له‌به‌رچاو گیراوه.
دواترر له‌نێوان 12 بۆ 16 ساڵ ده‌رکه‌وتوه 37 هه‌زار له‌وانه تووشی به‌رزیی فشاری خوێن بوون.
توێژه‌ره‌وان له‌دوا ئاکامدا ده‌ڵێن گۆشت برژاندن به گڕی ڕاسته‌وخۆ لهگۆشتبدات ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌رزترده‌کاته‌وه.