تورکیا توانی عه‌فرین به‌فه‌رمی داگیرکات و ئاڵای تورکیا له‌وێ هه‌ڵکات، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌رمنانه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌مه ده‌ربڕی و هه‌ڵووێستی جدیان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌بینین له سه‌ر منبج و ناوچه‌کانی که‌ی رۆژهه‌ڵاتی فرات هه‌ڵوێستی وڵاتان وه‌ک ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا و ڕۆژئاوا جیاوازه! ئه‌مه چی ده‌گه‌ینێت؟.
تورکیا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆک وه‌زیران بنئاڵی یه‌ڵدرم پێشبینی ده‌کات هێزی وڵاتانی زیاتر بگاته ناوچه‌که و هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌کات هه‌مان سیناریۆی عه‌فرین له‌وێ دوباره بێته‌وه. ئه‌مه تاچه‌ند ئه‌گه‌ری هه‌یه؟
هێزه‌کانی کورد ناوبانگی ئه‌وه‌یان هه‌یه دژ به داعش ئه‌جه‌نگن و شکستیان به داعش هێنا، به‌ڵام تورکیا به‌تیرۆرست ناویان ده‌بات و ڕاسته‌خۆ شه‌ریان ده‌کات، چه‌ند جارێکیش تورکیا به‌وه تومه‌تبار کراوه پشتیوانی هێزه تیرۆستیه‌کانی کردوه، ئایا تورکیا له داعش بێ‌ئومێد بوو وا خۆی راسته‌وخۆ به‌شدارای ده‌کات، یاخوود گۆڕانکاریه‌کان وای کرد تورکیا به‌شداربێت.
له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ووریا کاڵێ بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا، عه‌دنان کۆچه‌ر چاودێری سیاسی ده‌ڵێت "تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌وه نیشان بدات ئه‌گه‌ر به خواستی ئه‌و نه‌بێت ده‌توانێت بژاره‌ی که‌ی هه‌بێت که په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ ڕوسیا‌و ئێران".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیای عه‌فرین بگۆریت، به‌ڵام ئهگهربێته پێشه بۆ مه‌نبه‌ج ئه‌وا کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی به‌ئاسانی ڕێگانادات تورکیا چاره‌نووسی سوریا دیاری بکات ".
کۆچه‌ر ده‌شڵێت "پێویسته خه‌ڵکی عه‌فرین چۆڵ نه‌کات، ئه‌گه‌ر چۆڵ بکرێت دیموگرافیا ده‌گۆریت و به‌سه‌ختی ئه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێته‌وه".
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه.