Accessibility links

ده‌ریاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گاته‌ ڕێکه‌وتنی که‌مکردنه‌وه‌ی پرژبوونه‌وه‌ی گازی دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆن


له‌نده‌ن (ڕۆیته‌رز) -

نوێنه‌رانی وڵاتانی له‌ ڕێکخراوی ده‌ریاوانی نێده‌وڵه‌تیدا ئه‌ندامن و سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرته‌وکانه‌ ووتیان دوای چه‌ندین ساڵ له‌ به‌ره‌وپێشچوونی له‌سه‌رخۆ گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێکه‌وتن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی برژبوونه‌وه‌ی کاربۆن.

سه‌رباری ئه‌مه‌ وتیان پلانه‌که‌ بریتیه‌ له‌ چاره‌سه‌ری ماناوه‌ند، به‌لانی‌که‌مه‌وه‌ پرژبوونه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی 50% به‌هاتنی ساڵی 2050 که‌مبێته‌وه‌‌ به‌راورد به‌ ڕێژه‌ی ساڵی 2008، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌شتۆته‌ ئاستی خواست که‌ پێشتر دانرابوو.

هه‌روه‌ها وتیان له‌دانیشتنی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ ڵه‌نده‌ن، ڕکه‌به‌ریی هه‌ندێک وڵات له‌وانه‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان، سعودیه‌ و په‌نه‌ما، ڕێگری له‌ به‌ده‌ستهینانی ئامنج کردوه‌.

"ڤیرۆنیکا فرانک ڕاوێژکاری سیاسی ڕێکخراوی ئاشتی سه‌وزی نێوده‌و‌ڵه‌تی ووتی "پلانه‌که‌ نموونه‌یی نیه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ڕوانگه‌کان ڕوونه.. که‌مکردنه‌وه‌ی برژبوونه‌وه‌ی کاربۆن ده‌بێت ده‌ستپێبکات و ئامانجه‌کان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا باشتر بکرێت، چو‌نکه‌ نه‌بوونی ڕێوشوێنی دیار و ده‌ستبه‌جێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی برژبوونه‌وه‌ له‌پاپۆڕه‌کانه‌وه‌ له‌ئێستادا ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌ده‌ستنه‌هاتنی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ڕێکه‌وتنی پاریس دیاری کردوه‌ بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به‌ نیو پله‌".

که‌رتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریا و که‌رتی فڕۆکه‌وانی خۆیان له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی بڕژبونه‌وه‌ لاده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی له‌ ڕێکه‌وتنی جیهانیدا له‌ساڵی 2015دا پێی گه‌یشتن، که‌ ئامانجی سنووردارکردنی به‌رزبوونی ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی پله‌ی گه‌رمایه‌ له‌جیهاند بۆ ئاستی "که‌متر" له‌2 پله‌ی سه‌دی له‌ساڵی 2020 ـه‌وه‌.

وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و دور‌گه‌کانی مارشاڵ پشتیوانی که‌مکردنه‌وه‌ی جیهانیان کرد به‌رێژه‌ی 70% و 100% به‌هاتنی ساڵی 2050 به‌راورد به‌ ئاستی ساڵی 2008.

ڕێکخراوی ده‌ریاوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌رپرسه‌ له‌ چاودێریی پیسبوون له‌ئاکامی کاری پاپۆڕه‌کان، له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند "که‌رتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریا به‌رپرسه‌ له‌ 2.2%ی پرژبونه‌وه‌ی دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له‌جیهاندا".

به‌پێی داتا و ئاماره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ یاکسانه‌ به‌ پرژبونه‌وه‌کانی ته‌نها ئه‌ڵمانیا لێی به‌رپرسیاره‌ له‌جیهاندا و پێشبینی ده‌کرێت زیاتر بێت ئه‌گه‌ر چاودێری نه‌کرێت.

هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کرێت ڕێکخراوی ده‌ریاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ر له‌ساڵی 2023 بگاته‌ پلانێک بۆکه‌مکردنه‌وه‌ی پرژبوونه‌وه‌ به‌مرجێک پابه‌ندی پیاداچوونه‌وه‌بێت له‌ ساڵی 2028دا.

ئه‌نجومه‌نی هاوایی بڕیارێک ده‌رباره‌ی گه‌وره‌ترین تلسکۆب هه‌ڵده‌پسێریت

هۆنۆلولو -

تیمی سه‌رپه‌رشتی نوێترین ته‌لسکۆبی جیهان ڕایگه‌یاند، بڕیاریکی سه‌ره‌کی که‌ ده‌بوو بدرێت له‌سه‌ر دانانی تلسکۆپێک به‌ بڕی تیچوونی 1.4 ملیار دۆلار له‌ هاوایی، بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌ بواری زانستی گه‌ردوون هه‌ڵپه‌سێراوه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بۆ ئیسپانیا دێنێته‌ ئاراوه‌.

ئه‌نجومه‌نی بڕیاردانی پرۆژه‌که‌ به‌ناوی (تلسکۆبی چاودێریی 30 مه‌تری نێووده‌ڵه‌تی) خوازیاره‌ تلسکۆبه‌که‌ له‌شاخی (ماوناکیا) له‌هاوایی دامه‌ز‌ڕێنێت که‌ به‌با‌شترین پێگه‌ی چاودێری داده‌نرێت.

ئه‌نجو‌مه‌نه‌که‌ له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا دوای کۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ تاوتوێکردنی ئاسته‌نگه‌ یاسای و ڕیکخراوه‌یکان له‌پلانی تلسکۆبی هاواییدا که‌ له‌وانیه‌ دامه‌زراندنی جه‌ند ساڵیکی پێبچێت ووتی پێگه‌ی دووهه‌م له‌ دوورگه‌کانی که‌ناری ئیسپانیا له‌ژێر توێژینه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌.

ئاد ستۆن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری تلسکۆبی چاودێری ووتی "به‌رده‌وامین له‌خه‌مڵاندنی جێگاکان و له‌باره‌یه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین".

ئاد ووتیشی "ناتوانین بڕیارێک له‌سه‌ر دانانی بده‌ین تا ئه‌وه‌ده‌مه‌ی جێگاکه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت، بۆیه‌ ئاژانسه‌کان و دادگاکان بریار ده‌ده‌ن".

ئه‌گه‌ر تیلسکۆبه‌که‌ له‌ هاوایی دامه‌زرێت ئه‌وا له‌سه‌ر گڕکانێکی دامرکاوه‌ ده‌بێت له‌شاخی ماوناکیا به‌تیره‌ی 30 مه‌تر، له‌جیهاندا به‌هێزترین و پێشکه‌وترین تیلسکۆب ده‌بێت. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ تیره‌ی 10 مه‌تره‌.

تلسکۆبه‌ نوێکه‌ ڕێگا به‌ زاناکان ده‌دات له‌سه‌ر خاڵه‌ ڕه‌شه‌کان و ناوچه‌کا‌نی ئاسمان و هه‌ساره‌کان و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌کانی بوونی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، دۆزینه‌وه‌ی و زانیاری زیاتر به‌ده‌ستبێنن.

دوای 5 ساڵ له‌گه‌ڕان، شاخی ماناوکیا که‌ گه‌وره‌ترین شاخه‌ له‌ هاوایی، له‌ ساڵی 2009دا ده‌ستنیشانکرا، زاناکان به‌باشترین پێگه‌ی جیهان ناوی ده‌به‌ن. هه‌رچه‌نده‌ له‌ئیستادا بێگه‌یه‌کی لێ‌یه‌ و بنکه‌ی چاودێری تلسکۆبێکی ئاسمانه‌، زاناکان ده‌ڵین به‌رگی هه‌وا له‌وناوچه‌یه‌ ڕوونترینه‌ بۆ پێوانه‌کانی گه‌ردوون باشترین وێنه‌مان ده‌داتێ.

له‌لایه‌کی‌که‌وه‌ دوورگه‌ی (لابالما) له‌ دورگه‌کانی که‌ناری که‌ له‌وێش بێگه‌یه‌کی چاودێری تلسکۆبی ئاسمانی لێیه‌ بێگه‌یه‌کی که‌ بۆ دانانی تلسکۆبه‌ نویکه‌، به‌ڵام زاناکان ده‌ڵین ده‌بێت گۆڕانکاری له‌هه‌ندیک به‌شی تلسکۆبه‌که‌دا بکریت ئه‌گه‌ر له‌وێ دانرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو بینی باشتر ، به‌هۆی به‌رزیی پێگه‌که‌ له‌سه‌ر شاخ و که‌ش و هه‌وای جیاواز.

بۆ چه‌ند ساڵه‌ پێگه‌ی هاوایی مشتومڕی گشتی و ڕکه‌به‌ری یاسایی له‌سه‌ره‌. ئه‌وانه‌ی ڕکه‌به‌ری ده‌که‌ن ده‌ڵین بۆ ژینگه‌ زیانبه‌خشه‌ و له‌سه‌ر زه‌ویه‌ک ده‌کرێت لای دنیشتوانی کۆنی هاوایی پیرۆزه‌.

ئێسکی شه‌ویلگه‌ی زینده‌وه‌رێکی ده‌ریا له‌ بریتانیا دۆزراوته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 205 ملێۆن ساڵ

ئه‌و ئیسکه‌ به‌به‌ردبوه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ که‌ناره‌ به‌ردینه‌کانی ئینگلته‌را هی جۆرێکه‌ له‌ خشۆکه گه‌وره‌کانی ده‌ریا و به‌تایبه‌تی (ئه‌کتۆسێۆر) که‌ درێژی به‌ 26مه‌تر مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت و له‌ گه‌وره‌یی نه‌هه‌نگی شین نزیک ده‌بێته‌وه‌ که‌ تائێستا له‌ژیاندا ماوه‌ و دڕێژی 30 مه‌تره‌.

زاناکان ده‌ڵێن ئه‌م ئه‌کتۆسێۆره‌ له‌ کۆتای سه‌رده‌می (تریاسی)دا پێش 205 ملێۆن ساڵ ژیاوه‌، به‌ته‌واوه‌تی کۆنترۆڵی ئۆقیانووس و ده‌ریاکانی کردوه‌، وه‌ک چۆن دانیاسۆره‌کان له‌سه‌ر وشکایی بێ ڕکه‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوه‌.

پێشتر گه‌وره‌ترین ئێسکی شاویلگه‌ بۆ هه‌مان جۆری زینده‌وه‌ر دۆزرابێته‌وه‌ له‌ کۆلۆمبیای بریتانیا بوه‌ به‌ درێژی 21 مه‌تر. به‌ڵام ئێسکه‌ نوێکه‌ 25% گه‌وره‌تره‌.

زانای به‌به‌ردبووه‌کان دین لۆماکس له‌ زانکۆی مانچیسته‌ر ده‌ڵیت " ئه‌م ئێسکه‌ بۆ ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

هه‌وره‌ها ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ وه‌ک چۆن نه‌هه‌نگێکی گه‌وه‌ر له‌ ده‌ریادا ده‌مرێت و ده‌چێته‌ خواره‌وه‌ بۆ زه‌وی بن ده‌ریا و دواتر ده‌بێته‌ خۆراکی زینده‌وه‌رانی‌دیکه‌، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ئێسکه‌که‌ی جیابۆته‌وه‌ له‌ژێر بن ده‌ریادا به‌به‌ردبوه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:04 0:00

XS
SM
MD
LG