هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به جیاواز له پێشتر داده‌نرێت؟، لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێۆن داوا ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه بچێت ده‌نگ بدات ئه‌گه‌ر له دۆخه‌که‌ش ناڕازیبێت، ئه‌م داوایه بۆ؟ یاخوو‌د بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا گرنگه؟، ساڵانی پێشوو ده‌وترا له هه‌ڵبژاردندا ساخته‌وه تزویری تێدا کراوه ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا بکرێت؟.
دوای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌ربردنی حکومه‌ت و شکسته‌کانی به‌سه‌ر کوردا هات له‌شه‌نگال و له که‌رکووک گه‌رموگووری بۆ ده‌نگدان ماوه یاخوو‌د خه‌ڵکی ساردبوونه‌وه‌ی پێوه‌دیاره؟.
له‌مباره‌یه‌وه وریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ڵین ئیسماعیل ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژارندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردوه .
به‌ڵێن ئیسماعیل ده‌ڵێت "هه‌موو قوناغێک تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه و ئه‌مه یه‌که‌م هه‌ڵبژارنه دوای تێکشکانی داعش و ته‌واو خراپبوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌نده‌یه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تیکردن له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا".
هه‌وره‌ها به‌ڵێن ده‌ڵێت "به‌وپێیه‌ی بڕیاری ناوه‌ندیی و بڕیاره چاره‌نووس سازه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌به‌غدا ده‌درێت، بۆیه پێویسته کورد له به‌غدا بێت".
به‌ڵێن ده‌شلێت "هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له پایه سه‌ره‌کیه‌کانی پرۆسه‌ی دیموکراسی و ده‌نگی هاوڵاتی به‌شێکه له دروستکردنی نوێنه‌رایه‌تی دروست، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ده‌نگدان ده‌کرێت و به‌خۆ به‌دوورگرتن له ده‌نگدان ناکرێت".