هه‌ر وه‌کو زانراوه بیرۆی مافه‌کانی مرۆڤی Prakken d’Oliveraهه‌ر شه‌ش مانگ جارێک که‌یسی لادانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له سه‌ر لیستی تیرۆریستی پشکه‌ش به دادگای ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌که‌ن. له رۆژی دووشه‌ممه 4/16/2018 دیسان دادگاه پێداچوونه‌وه‌ی به که‌یسه‌که‌دا کرد. ئاخۆ EU چ پێناسه‌یه‌کیان بۆ تیرۆریسم هه‌یه
ئادەم ئوزون ئەندامی کونسەی رێبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" له دادگاییکردنه‌دا هیچ ده‌رئه‌نجامێکی نه‌بوو، به‌ڵکو زوورتر لێپرسینه‌وه و گه‌واهی دان بوو له لایه‌ن پارێزه‌رانی په‌که‌که و دادوه‌رانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تی بریتانیا، پارێزه‌رانی په‌که‌که له وه‌ڵامی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئاراسته‌ی په‌که‌که کراوه، به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌و تاوانانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا و له‌شکه‌ری تورکیاوه ئه‌نجام دراوه ".
کاک ئاده‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وان پێناسه‌یه‌کیان بۆ تیرۆریسم نییه، پارێزه‌رانی په‌که‌که له‌وێ ووتیان ئه‌گه‌ر ئێوه پێناسه‌ی تیروریسم بکه‌ن، تورکیا ده‌وڵه‌تێکی تیرۆریستیه، په‌که‌که تا ئێستا نه دژ به ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و بگره له ناو تورکیاشدا هیچ کردارێکی تیرۆریستیان ئه‌نجام نه‌داوه".
کاک ئاده‌م ده‌شڵێت " بریتانیا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه که له‌به‌رده‌م ئه‌م که‌یسه‌دا ئاسته‌نگ درووست ده‌کات و بێگومان په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌کان کاریگه‌ری له‌سه‌ر بریاره‌کاندا هه‌یه".