Accessibility links

توێژینه‌وه‌: له‌چه‌ند سه‌ده‌ی داهاتوودا مانگا ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین شیرده‌ر


ئۆسلۆ (ڕۆیته‌رز) – توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ده‌رده‌خات بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ‌له‌ئه‌فریکاوه‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی جیهان هۆکاری له‌نا‌وچوونی شیرده‌ره‌ گه‌وره‌کانه‌ بوه‌، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ مانگا له‌داهاتوودا له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی گه‌وره‌ترین شیرده‌ر ده‌بێت.

هاوکاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تایی له‌ئه‌فریکاوه‌ شیرده‌ره‌کانی وه‌ک فیلی مامۆس و پڵنگی دان شمشێری له‌ناوچوون.

فیلیشیا سمیس له‌ زانکۆی نیومه‌کسیکۆ که‌ سه‌رپه‌رشتی تیمی تویژینه‌وه‌ی کردوه،‌ ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه‌که‌ی له‌ گۆڤاری "ساینس"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ڕۆیته‌رزی ووتوه‌ "گۆڕانکاریه‌کان ده‌رباره‌ی له‌ناوچوونی شیرده‌ره‌ گه‌وره‌کان دوای کۆجی مرۆڤ له‌ئه‌فریکاوه‌ ڕوون دیاره‌ ".

ڕاپۆرتی تویژینه‌وه‌که‌‌ی له‌قۆناغه‌کانی له‌ناوچوون که‌ 125 هه‌زار ساڵ کراوه‌ ‌ده‌ڵێت " به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی گۆشت مرۆڤ گیانداره‌ زه‌به‌لاحه‌کانی کردۆته‌ ئامانج، به‌ڵام گیانداره‌ بچووکه‌کان توانیویانه‌ هه‌ڵبێن".

له‌ئه‌مریکای باکوور بۆ نموونه‌ دوای گه‌شتنی مرۆڤ به‌و ناوچه‌یه‌ قه‌باری جه‌سته‌ی شیرده‌ره‌کان له‌ 98 بۆ 7.6 کیلۆگرامه‌وه‌ که‌مبۆته‌وه‌.

تۆیژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌‌م ئاراسته‌یه‌ به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا شیرده‌ره‌کانی سه‌ر زه‌وه‌ی وه‌ک مانگا له‌ چه‌ند سه‌د ساڵی دهاتوودا گه‌وره‌ترین ده‌بێت".

دوا نێری که‌رکه‌دنی جۆری باکوور (سودان) له‌جیهاندا، له‌ ناوچه‌ی پارێزراوی Ol Pejeta گه‌وره‌ باخچه‌ی پاراستنی که‌رکه‌دن له‌باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریکا له‌ کینیا.
دوا نێری که‌رکه‌دنی جۆری باکوور (سودان) له‌جیهاندا، له‌ ناوچه‌ی پارێزراوی Ol Pejeta گه‌وره‌ باخچه‌ی پاراستنی که‌رکه‌دن له‌باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریکا له‌ کینیا.

ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ گیانله‌به‌رانی وه‌ک فیل و زه‌رافه‌ و ئه‌سپی ڕووبار له‌ناوده‌چن. له‌مانگی 3ی ڕابردوودا دوا نێری که‌رکه‌دنی سپی له‌جیهاندا له‌ کینیا گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌کی‌دیکه‌ گوومانی له‌که‌مبوونه‌وه‌ی شیرده‌ره‌کان هه‌بووه‌. له‌به‌شێکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌وڵه‌کانی ده‌درێت بۆ پاراستنی ژینگه‌ی شیرده‌ره‌کان و نه‌هێشتنی مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ریان که‌ له‌ژیانی کێویدا به‌سه‌ریان دێت، وه‌ک گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا و له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌ی خۆراک و پیسبوونی ژینگه‌ و که‌مبونه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژیانیان به‌هۆی چالاکی مرۆڤه‌وه‌.


تۆیۆتا به‌نیازه‌ له‌ ساڵی 2021 ئۆتۆمۆبێلێک بۆ ئه‌مریکا به‌رهه‌م بێنێت په‌یوه‌ندی به‌ئۆتۆمبێلی‌دیکه‌وه‌ بکات.

به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕووداو ساڵانه‌، کۆمپانیای ئۆتۆمۆبێلی تۆیۆتا به‌نیازه‌ به‌هاتنی ساڵی 2021 جۆری ئۆتۆمۆبێلی داهاتووی بۆ ئه‌مریکا له‌ڕێگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای بێته‌لی مه‌ودا کوورته‌وه‌ توانای په‌یوه‌ندیکردنی به‌یه‌کتریه‌وه‌ هه‌بێ.

به‌ڵام پێشئه‌وه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریکا بڕیاربدات ئایا په‌سه‌ندی ئه‌و پێشنیاره‌ی کۆمپانیای تۆیۆتا ده‌کات، به‌وپێیه‌ی بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌بێت هه‌موو ئۆتۆمبێله‌کانی داهاتوو ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیا پێشکه‌وتوه‌یان بۆ په‌یوه‌ندی هه‌بێت.

تۆیۆتا به‌هیوایه‌ هه‌موو کۆمپانیاکای‌دیکه‌ی ئۆتۆمۆبێل ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ له‌ ئۆتۆمۆبێلی داهاتویاندا هه‌بێت و پلانه‌کانیان ئاشکراکه‌ن.

له‌ ساڵی 2016دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما پێشنیازی کرد، ده‌بێت کۆمپانیاکانی ئۆتۆمپبێل له‌ 4 ساڵدا به‌م ته‌کنه‌لۆجیایه‌ بگه‌ن. هه‌روه‌ها پێشنیازه‌که‌ داوا له‌هه‌موو کۆمپانیاکان ده‌کات به‌یه‌ک جۆر ته‌کنه‌لۆجیای پێوانه‌ی‌ بۆ دانراو په‌یوه‌ندی بکه‌ن.

له‌ ساڵی 2017دا کۆمپانیای جه‌نه‌ڕال مۆتۆرز ته‌کنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندی خسته‌ڕوو له‌ ئۆتۆمۆبێلی جۆری CTS دا، و له‌ئێسادا ته‌نها ئۆتۆمۆبێله‌ ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی هه‌یه‌.

ته‌که‌نه‌لۆجیاکه‌ی له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌دا بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئۆتۆموبێله‌کان به‌کارهاتوه‌ مه‌وداکه‌ی 300متره‌، له‌وانه‌ ده‌ستنیشانکردنی جێگاو ڕه‌وتی ئۆتۆموبێل و خێرایی.

هه‌روه‌ها ته‌کنه‌لۆجیاکه‌ له‌1 چرکه‌دا 10 که‌ڕه‌ت زانیاریه‌کان بۆ ئۆتۆمبێله‌کانی چوارده‌وه‌ی خۆی ده‌نێرێت.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌لامه‌تی هاتووچۆی نیشتمانی ئه‌مریکا ووتی بۆ ڕێکخستنی ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه‌ بڕی 135 بۆ 300 دۆلاری بۆ ئوتۆمۆبێلێک تێده‌جیت، واته‌ 5 ملیار دۆلار ساڵانه‌، به‌ڵام له‌وانیه‌ 600 هه‌زار ڕووداو که‌م کاته‌وه‌ و تێچوونی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ به‌ بڕی 71 ملیار دۆلار ساڵانه‌ پاشه‌که‌وت بکات.

کیپکاناڤراڵ، فلۆریدا –

مووشه‌کی فالکۆن9 له‌یه‌کم ئه‌کی زانستیدا بۆ زانیاری له‌سه‌ر هه‌ساره‌کان بۆ کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس که‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئاسمانی ئامریکا ناسا هه‌یه‌ به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵدرا. پێشتر به‌هۆی گرفتی ئاراسته‌کردنی، ناردنی مووشکه‌که‌ بۆ 2 ڕۆژ دواخرا.

ڕۆژی 4 شه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ته‌لایتی ڕۆماڵکردنی ئاسمان جۆری Exoplanet له‌ بنکه‌ی کیپ که‌ناڤراڵه‌وه‌ له‌ ولایه‌تی فلۆریدا له‌ئه‌مریکا به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵدرا و بۆ 2 ساڵ له‌ئاسماندا زانیاری له‌سه‌ر جیهانی ده‌وروبه‌ری ئه‌ستێره‌کان کۆده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆرن، بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و زانینی ئه‌گه‌ری بوونی ژیان.

به‌شی سه‌ره‌کی پاڵنه‌‌ری مووشه‌که‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتویی له‌قۆناغای جیابوونه‌وه‌دا لێکبوویه‌وه‌ و دواتر بۆ زه‌وی گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌کی دروستکراو له‌ده‌ریادا له‌ ئۆقیانووسی ئارامدا بێ فڕۆکه‌وان نیشته‌وه‌.

ئه‌م به‌شه‌ی یه‌کمی مووشه‌که‌که‌ ده‌توانڕیت بۆداهاتوو دووباره‌ به‌کاربێته‌وه‌.

هه‌ڵدانی مووشه‌که‌که‌ دواکه‌وتنی تێکه‌وت به‌هۆی کیشه‌ی سیسته‌مه‌ی کۆنترۆڵکردنی مووشکه‌که‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:45 0:00

XS
SM
MD
LG