22 مانگی 4 ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌وانی کوردیه و 120 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا تێپه‌ڕیوه.
دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک ئایا ڕۆژنامه‌وانی کوردی توانیویه‌تی به‌ڕاستی ببێته ده‌سه‌ڵاتی چوارهه‌م و ڕای گشتی درووستکات؟. ئایا ڕۆژنامه‌وانی کورد ڕوانگه‌ی بۆ چه‌مکی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه؟.
لهڕۆژنامهوانی کوردی‌دا ڕاستگۆیی هه‌یه؟. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاچه‌ند ڕێگای بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌وانی خۆشکردوه؟. خه‌ڵکی گله‌یی هه‌یه که میدیای کوردی ته‌نها ڕووداوه‌کان وه‌ک هه‌واڵ بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت بچێته قوڵایی ڕوداوه‌کانه‌وه لێکۆڵینه‌وه له ڕاستی ودرهستی بکات.
خه‌ڵکی ده‌ڵین میدیا کوردی لهمسهروهختهدا بۆته میدیای حزبی و ته‌نها پروپاکهنده بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌م پرسیارانه تاچه‌ند دروستی هه‌یه؟
له‌گفتوگۆیه‌کدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وریا کاڵی، ڕۆژنامه‌وان مه‌جید ساڵح خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت " ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌سه‌رتای دروستبوونیه‌وه له ساڵی 1898دا تا ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 به قۆناغی یه‌که‌م داده‌نرێت و له‌خزمه‌ت شۆرشی کوردایه‌تیدا بوه، زیاتر ڕۆڵی هاندان و پروپاکهندهی هه‌بوه نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چوارهه‌م، به‌ڵام دوای ڕاپه‌رین و دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قۆناغی دوههمه که ڕاگه‌یاندنی پارته‌کانی تێدا زۆر باڵا دهستبوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت زۆرینه‌ی لێکدانه‌وه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی زیاتر ئایدۆلۆژیه نه‌ک گه‌یاندنی هه‌واڵی درووست.