به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له بیابانی نیومه‌کسیکۆ جێپێی مرۆڤی سه‌روه‌خته‌کانی به‌ر له مێژوو دۆزراوه‌ته‌وه له‌کاتێکدا ڕاوی گیاندای جۆری (سلۆث)ی کردوه.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه زۆر بێوێنه داده‌نرێت و توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه شۆرشێک لهتێگهیشتناماندا بۆ ئاوێته‌بوونی مرۆڤی کۆن له‌گه‌ڵ گیانداره گهوروهکاندا بکات.
هه‌روه‌رها تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌وپرسیاره‌ی ئایا باوباپیرانی مرۆڤ بوونتههۆی له‌ناوچوونی گیانله‌به‌ری جۆری (سلۆث)؟.
له چینه‌کانی خاکی پارکی نیشتمانی له نیومه‌کسیکۆ، زاناکان زیاتر له 100 جێپێیان دۆزیوه‌ته‌وه مێژووی بۆ زیاتر له 10 هه‌زار بۆ 15 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێپێکان ده‌رده‌خات مرۆڤ گیانداری جۆری (سلۆث) یان ڕاوناوه، به‌پێی جێپێکان ئهوگیانداره له‌گه‌وره‌ییدا بکهمێک لهفیل بجووکتر بوه، ئه‌وجۆره له‌کۆتایی قۆناغی دوا بهستهڵيکی زه‌ویدا له‌ناوچووه، هاوکاتی گه‌شتنی مرۆڤ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
زاناکانی شوێنه‌واره دێرینه‌کان بۆ ماوی گهورهتهین قوربانیدان به‌منداڵ له‌پیرۆ ده‌دۆزنه‌وه.
زاناکای شوێنه‌وار ده‌ڵێن له باکووری پیرۆ به‌ڵگه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه له‌وانیه گه‌وره‌ترین ڕوودانی قوربانیدان بووبێت به‌منداڵ له‌جیهاندا.
شاره‌زایانی پشکنین به ئه‌سێۆشه‌یتید پرێسیان ڕاگه‌یاندوه، جێگای ناشتنی ته‌رمه‌کان له ناوچه‌یه‌که ناسراوه به لاس لاماس، پاشماوه‌ی140 ته‌رمی منداڵی لێیه ته‌منیان له‌نێوان 5 بۆ 14 ساڵ ده‌بێت، له‌ڕێوڕه‌سم و بۆنه‌یه‌کدا به‌ر له 550 ساڵ کراونه‌ته قوربانی.
پێگه‌که له‌نزیک شاری ترۆخێۆی نوییه, هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی 200 ئاژه‌ڵی جۆری لامای تێدایه له‌هه‌مان ڕۆژدا کراونه‌ته قوربانی.
پێده‌چێت پێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان له سه‌روه‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی (چیموو)دا بووبێت. هه‌روه‌ها بڕوایه‌کی واهه‌یه قوربانی دان به‌منداڵه‌کان له‌ئاکامی لافاو بوه به‌هۆی که‌شوهه‌وای له‌ئێستادا ناسراوه به (ئه‌لنینۆ) له‌و سه‌روه‌خته‌دا ناوچه‌ی که‌ناری پیرۆی گرتۆته‌وه.
گابرێل بریتۆ پرۆفیسۆری زانستی شوێنه‌وار له زانکۆی ترۆخیۆی نیشتمانی له پیرۆ که سه‌رپه‌رشتی تۆیژینهوهکه ده‌کات ووتی "له‌وانه‌یه به‌نرخترین شتیان که هه‌بووه له‌کۆمه‌ڵگادا پیشکه‌ش به خۆاوهندیان کردوه، گرنگترینیش منداڵه پهوپێیهی بریتین له داهاتو، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵی لاما که به‌نرخترین گیان له‌به‌ر بوه لایان له‌ڕووی ئابووریه‌وه.
منداڵه‌کان ڕووبه‌ڕوی ده‌ریا نێژراون و گیان له‌به‌رانی لاما ره‌وڕووی چیای ئه‌ندیز له ڕۆژهه‌ڵات.
پشکنین له ساڵی 2011دا ده‌ستی پێکردوه هه‌فته‌ی ڕابردوو له که‌ناڵی ناشناڵ جێۆگرافیك بڵاوکرایه‌وه کههاریکاری دراوی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی کردبوو.
یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌نگاو به‌ره‌و زیاتر قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌رمانی له‌ناوچوونی هه‌نگ ده‌نێت.
وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا پشتیوانی پێشنیارێکیان کرد بۆ درێژکردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی به‌شێک له به‌کارهێنای ده‌رمانی کووشتنی مێرو، ئه‌وه‌ی ناسراوه به Neonicotinoids و له توێژینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وتوه زیانی زۆری بۆ هه‌نگ هه‌یه.
قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌واوه‌تی له‌کێڵگه‌دا له‌سه‌ر 3 جۆر ده‌رمانی کاریگه‌ر ده‌بێت، که بریتیه له ده‌رمانی Imidacloprid به‌رهه‌می کۆمپانیای Bayer Cropscince هه‌روه‌ها Syngenta's thianethoxam و Clothianidin له کۆمپانیای Takeda Chemical Industries و Byer Cropscince.
هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ووتی "هه‌موو به‌کارهێنانێکی ئه‌و ده‌رمانانه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناو ماڵ قده‌غه‌یه و ته‌نها له‌خانووی شووشه‌دا ڕێگه‌ی پێده‌درێت به‌کار بێت به‌وپێیه‌ی هه‌نگ ناچنه ئه‌و شووشانهوه".