Accessibility links

عه‌دنان کۆچه‌ر: مانه‌وه‌ی هێزی تورکیا له‌هه‌رێم ده‌بێته‌ هۆی ململانێ له‌ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا


له‌ساڵی 2015 تورکیا هێزی خۆی له‌کوردستان و به‌تایبه‌تی له‌به‌عشیقه‌ جێگیرکردوه‌، وه‌ک ده‌وترا بۆ بشتیوانی و مه‌شق پێکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی نیشتمانی بوو دژ به‌ داعش، به‌ڵام شه‌ڕی داعش کۆتایی هات، ده‌شبینین هێزی تورکیا له‌جێگای خۆی ماوه‌ و وه‌ک ده‌وترێت زیاتریش کراوه‌، ستراتیجیه‌تی تورکیا له‌م مانه‌وه‌یه‌ چیه‌؟

بوونی هێزی تورکیا له‌هه‌ریم هیچ پلانێکی داهاتوو یاخوود خواستی تورکیای تیا ئه‌بینرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌وه‌نی عوسمانی یاخود وه‌ک تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ بۆ شه‌ری دژ به‌ پارتی کرێکارنی کوردستانه‌؟

بێده‌نگی عێراق به‌رامبه‌ر به‌تورکیا هۆکاره‌که‌ی چیه‌؟

تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ڕێکه‌وتنی بازرگانی نه‌وتی هه‌یه‌، تو‌رکیا سوودی له‌ که‌رکووک وه‌رگرتبوو، به‌ڵام عێراق که‌رکوکی کۆنترۆڵ کرده‌وه‌، ئایا تورکیا چۆن له‌نه‌مانی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بێده‌نگ ده‌بێت؟ یاخود ڕێکه‌وتنی عێراق تورکیا بۆ له‌ده‌ستچوونی که‌رکووک بوو له‌ده‌ست کورد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر چاودێری سیاسی کردوه‌.

کۆچه‌ر ده‌ڵێت " هاتنی تورکیا به‌هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بوه‌، هێزی تورکیا وه‌ک داگیرکه‌ر هاتۆته‌ هه‌رێمه‌وه‌، ته‌نها له‌یه‌ک ناوچه‌ش نیه‌، له‌سنووری سیده‌کان و نێوان زاخۆ تا خواکورک بوونی هه‌یه‌وه‌ و زیاتر له‌ 70 گووندی داگیرکردوه‌".

هه‌روه‌ها کۆچه‌ر ده‌ڵێت تائێستا حکومه‌تی عێراقی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت شه‌ڕی داعش کۆتایی پێبێت و تورکیا له‌هاوکاری کردنی ئه‌و هێزانه‌ بوه‌ستێت بۆیه‌ حکومه‌تی عێراق هیچ هه‌ڵوێستێکی فه‌رمی نه‌بوه‌".

کۆچه‌ر ده‌رباری ڕوانگه‌ی بۆ داهاتووی هێز له‌ناوچه‌که‌ ده‌ڵێت "دوای هه‌ڵبژاردن عێراق هه‌ڵوێستی زیاتری ده‌بێت و هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتی کوردستانیش هه‌ڵوێستی ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دوای 16ی ئکتۆبه‌ره‌وه‌ پارتی پێی وایه‌ تورکیا به‌هانایه‌وه‌ نه‌چووه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00

XS
SM
MD
LG