هاووڵاتیانی کورد و عێراقی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکی نوێدان، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێ رێژه‌یه‌کی زۆر ده‌نگ نادات و بروایان به ده‌نگدان نه‌ماوه. ئاخۆ هۆێ مانگرتنی ئه‌م هاووڵاتیانه بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چییه؟
له نێوان ئه‌و لیستانه‌ی له ئارادایه، ئایا هیچیان تێدایه که بتوانی رێبه‌رایه‌تی ئه‌م میلله‌ته به‌ره‌و ژیانێکی باشتر و بارودۆخێکی باشتر بکات؟
سه‌لام عه‌بدوڵا نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " خه‌ڵکێکی زۆر له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه نگرانن له‌و سیاسه‌تانه‌ی که ئه‌م حکومه‌تانه به‌رپایان کردووه، بۆیه ده‌نگی boycott وه یاخود به‌شداری نه‌کردن له ئارادایه به‌ڵام رێژه‌که‌ی دیار نییه، حیزبه‌کان هه‌ستاوون به پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر گه‌وره، به به‌ڵێنی زۆر قه‌به که ئه‌ساسی نییه، هه‌ڵبژاردن که‌لتورێکه خه‌ڵکه‌که ئه‌بێ ئاشناێ بێ، ئینجا ئه‌نجامی بدا، خه‌ڵکێکی زۆر لای خۆمان هێشتا له ئهلف و بێ هه‌ڵبژاردن حاڵی نه‌بوونه، بۆ نموونه کاندیده‌کان دێن شت و مه‌ک بڵاو ده‌که‌نه‌وه و به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وێژدانیان بکڕن، خه‌ڵکێکی زۆر هه‌یه ئه‌بینیت به ناو خانه‌واده‌که‌وه قسه ئه‌کا، به ناوی خێڵ و تیره‌که‌ی قسه ئه‌کا، ئه‌مانه هێشتا نازانن که ده‌نگدان مافی تاکه و هیچ که‌سی بۆێ نییه ده‌ست تێوه‌ردان له ناوی بکات، ئێاستا له‌م بارودۆخه ئه‌بینیت به شیوه‌ی زۆر زۆر ناشارستانی دێن کار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن ".کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی که باس له به‌شداری نه‌کردن ئه‌که‌ن دیاره راسته‌وخۆ زۆر ئازاریان چێشتووه به ده‌ست سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه، گرانی بازار، نه‌بوونی مووچه، یاریکردن به چاره‌نووسی خه‌ڵک و 16 ئوکتۆبرله لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه به ئوپوزسیۆنیشهوه که به‌رپرسن له‌م کاره‌ساته ".
کاک سه‌لام ده‌شڵێت " شاسوار به‌دیل نییه بۆ ئه‌م دۆخه وه به‌رهه‌م ساڵحیش به‌ڵێنی قهبهبهی عه‌دالت ئه‌دا، به‌ڵام نه‌ک به‌رهه‌م، ته‌وای حیزبه‌کان باسی عه‌داڵه‌ت ئه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی غایبه له (ساحه‌ی عێراقی) له ژیان خه‌ڵک عه‌داڵه‌ته ".