Accessibility links

سەلام عومەر: ئێستا ڕێژەیەکی بەربڵاوی دەنگ فرۆشتن هەیە


سەلام عومەر
سەلام عومەر

ڕۆژی 12 ی مانگی پێنج عێراقییەکان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان.

ئەمە چوارهەمین هەڵبژاردنی گشتییە لە عێراق بکرێت لەوەتای ساڵی 2003وە کە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی سەدام حوسەین ڕوخێندرا.

سەرنوسەری ماڵپەڕی (kirkuknow) سەبارەت بە جیاوازییەکانی نێوان ئەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەکانی پێشتری عێراقەوە دەڵێت دوو خاڵی سەرەکی لێکیان جیا دەکاتەوە، یەکەمیان ئەو هاوپەیمانێتیانەی پێشتر هەبوون کە کورد و شیعە و سوننە لە هاوپەیمانێتی بەهێزدا خۆیان کۆکردبووەوە و داوایان لە دەنگدەرانیش دەکرد دنگ بدەن بەو هاوپەیمانێتیانە بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هاوپەیمانێتییەکان شیعەکان و سوننەکان و هەروەها کوردیش بەشێوەیەکی تەواوەتی دابەشبوون، وە دەشڵێت جیاوازییەکی تر لە شێوازی دەنگداندایە کە ئەمجارەیان پشت بە سیستەمی بایۆمیتری بەستراوە.

سەلام عومەر ئاماژەش بەوە دەکات دەشێت ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاریش لە شێوازی فەرمانڕەوایەتی عێراقدا بێنێتە ئاراوە و لە ڕوانگەی ئەو داوایەی حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری ئێستای عێراق دەیکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، دەشڵێت دەشێت ئەمە لە ڕووی دیموکراسییەوە خاڵێکی ئەرێنی بێت بەڵام بێبەش نابێت لە گرفت و ئاستەنگ وەک ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایەتی لە عێراقدا.

لە وەڵامی پرسیارێکی خالید فەتاح، سەبارەت بە بەشداری کورد لە هەڵبژاردنەکاندا لە پارێزگای کەرکوک ئەگەر و نەگەری ژمارەی نوێنەرانی کورد بۆ پەرلەمانی داهاتووی عێراق، سەلام عومەر سەرنوسەری ماڵپەڕی (kirkuknow) دەڵێت لە پاش ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر چاوەڕوان دەکرێت کورد چەند کورسییەک لە دەستبدات، بەڵام لەدەستدانەکە دەکەوێتە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لەو سۆنگەیەوەی تاچەندێک پرۆسەیەکی پاک و بێگەردی هەڵبژاردن دەبێت.

لەسەر بایکۆتکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوکدا، سەلام عومەر دەڵێت پارتی ئەو پلانەی هەیە کە چۆن دەنگ دەدات لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوکدا بەڵامم هێشتا ئاشکرا نییە، هەر بۆیە چەند ئەگەرێک هەن لەوانە؛ دەشێت دەنگدەرانی پارتی دەنگ بدەن بە لیستەکەی یەکگرتووی ئیسلامی یان بە لیستەکەی حیزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، وە دەشڵێت ئەگەر بێتوو دەنگدەرانی پارتی سەرپشک بکرێن بۆ دەنگدان ئەوا وەک دەڵێت "پێم وانییە دەنگ بە هیچ یەکێک لەو لیستانە بدەن، بە تایبەتی دەنگ بدەن بە لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:26 0:00

XS
SM
MD
LG